ڕووه‌كی بامێ كه یه‌كێكه له خۆراكه گرنگه‌كان له سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا گرنگی زۆری پێ ده‌درێ و به "سوپه‌ر فود" واته باشترین خۆراك هه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره و زۆری ڕێژه‌ی كۆڵیسترۆلن له خوێن و بۆ ڕێگرتن له تووشبوونیان به شێرپه‌نجه، زۆر به‌سووده ئاوی بامێ به به‌رده‌وامی بخۆنه‌وه.
توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان له‌سه‌ر ڕووه‌كی بامێ "بامیه" سه‌لماندوویانه كه كاریگه‌ری زۆر به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌ر ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن، هاوكات ئه‌و ڕووه‌كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین C,Aی تێدایه له‌گه‌ڵ كانزای كالیسیۆم و ئاسن، چه‌وری سوودبه‌خش و پێكهاته‌ی سیامین و ریبۆفلافینی تێدایه، جیا له‌وه‌یش دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه و ئه‌و دژه ئۆكسیده‌ی له بامێ هه‌یه، به ئاسانی ده‌توانێ خانه‌كانی شێرپه‌نجه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له‌ناویان ببات.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه ئاوی بامێیان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقی كردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، له ماوه‌ی 10 ڕۆژ دا ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر له خوێن ده‌توێنێته‌وه و ئاستی شه‌كر به ته‌واوی ڕێكده‌خات.
چوار یان پێنج بامییه‌ی قه‌باره مامناوه‌ند ئاماده بكه‌ن، بیانكه‌ن به دوو له‌ته‌وه و ئنجا بیخه‌نه ناو ده‌فرێكه‌وه و پاشان ئاوی تێ بكه‌ن، بۆ ماوه‌ی هه‌شت تا 24 سه‌عات لێی بگه‌ڕێن بمێنێته‌وه، ئه‌و بامییه‌ی له‌ناو ئاوه‌كه‌یه بیگوشن تا ته‌واو وشك ده‌بێته‌وه، ئنجا له‌ناو ئاوه‌كه ده‌ری بهێنن و هه‌موو ژه‌مێك سه‌عاتێك به‌ر له خواردن ئاوی بامێ بخۆن، به‌مشێوه‌یه له شه‌كره و شێرپه‌نجه و چه‌وری زیاده ڕزگارتان ده‌بێت.