زۆربه‌ی كات خه‌ڵكی ڕێنمایی ده‌وربه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن، كه به‌ر له ده‌ست به خواردنی هه‌ر ژه‌مێك، ئاو بخۆنه‌وه، له‌كاتی نان خواردن و دوای ته‌واوبوونیش له خواردن، خواردنه‌وه‌ی ئاو به زیانمه‌ند و بێسوود ده‌زانن، ئایا ئه‌مه له ڕووی پزیشكییه‌وه سه‌لمێنراوه كه زیانمه‌نده؟
خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ر له ژه‌مه‌كان پزیشكان سه‌لماندوویانه كه سوودبه‌خشه و وا ده‌كات هه‌ست به تێربوون بكه‌ن و زۆر نه‌خۆن، به‌ڵام له كاتی نانخواردن و دوای ته‌واوبوونیشی تا چه‌ند زیانبه‌خشه،
پسپۆران و پزیشكان له‌وباره‌وه ده‌ڵێن، ئه‌وه به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه، كه له كاتی ژه‌مه‌كان و دوای ته‌واوبوونی ژه‌مه‌كانیش خواردنه‌وه‌ی ئاو زیانبه‌خش بێ، به پێچه‌وانه‌وه خواردنه‌وه‌ی كه‌مێك ئاو له كاتی نان خواردن و دوای ته‌واوبوونیشی سوودی زۆر به گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و یارمه‌تی ده‌دات، تا به ئاسانی خۆراكه‌كه هه‌رس بكات.
جیا له‌وه‌یش پسپۆران ده‌ڵێن، پێویسته مرۆڤ هه‌ركات هه‌ستی به تینویه‌تی كرد، ئاو بخواته‌وه، ئنجا ئه‌وكاته به‌ر له ژه‌مه‌كان یان له كاتی خواردنی ژه‌مه‌كان و دوای ده‌ست هه‌ڵگرتن له خواردن، هیچ جیاوازییه‌كی نییه، به‌ڵام باشترین كات بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو به به‌یانیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن، كه زۆر سوود به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.