منداڵێكی هاوشێوەی فیل لە دایك بوو

:: AM:11:24:26/11/2016 ‌


ئێستە لە دنیادا زانایان تاقیكردنەوە لەسەر یەكگرتن و یەكخستنی جیناتی مرۆڤ و ئاژەڵەكان دەكەن، لە ئەنجامی یەكێك لەو كارانەشدا لە نەخۆشخانەی زانكۆی كاردیف كە نەخۆشخانەیەكی نهێنی حكوومەتی بەریتانیایە، توانییان جیناتی مرۆڤ و فیل تێكەڵی یەكتر بكەن و منداڵێكی هاوشێوەی فیل بهێننە دنیاوە.

سەرەتا هێلكۆكەی ئافرەتێكی خۆبەخش وەرگیرا و لەگەڵ سپێرمی فیلی لە تاقیگەكەدا پیتێنرا و دواتر جیناتێكی لێ دروست بوو، وردە وردە هاوشێوەی منداڵ گەشەی كرد و سەرەنجام دوای نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ منداڵكی هاوشێوەی فیل بەرهەم هێنرا.

وێنەی ئەو منداڵە بۆ میدیاكان دزەی كرد و بەرپرسانی حكوومەتی بەریتانیاش بە توندی دژی بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو منداڵەیان سەركۆنە كرد و میدیاكانی حكوومەت بڵاویان كردەوە، ئەو وێنە بە فۆتۆشۆپ و بەرنامەكانی كۆمپیوتەری دروست كراوە و هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە، هاوكات ئەو رۆژنامەنووسەی كە وێنەی ئەو منداڵەی بڵاو كردەوە ناوی "كلایڤ هێندرسۆن" بووە و تەمەنی 34 ساڵە، دوای ئارامكردنەوەی شەقامی بەریتانیا لەسەر ئەو پرسە، لەلایەن هێزێكی تایبەتەوە ئەو رۆژنامەنووسە ڕفێنرا و تا ئێستەش چارەنووسی دیار نییە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، وەك موژدەیەكی گەورە بوو بۆ پێڕەوانی ئاینی هیندۆسی كە فیل دەپەرستن، زیاتر لە دوو هەزار كەسیان ناویان تۆمار كرد بۆ ئەوەی سەردانی بەریتانیا بكەن و قوربانی و نوێژ بۆ ئەو منداڵە بكەن.

هیندییەكان لەو باوەڕەدان ئەو منداڵە لە ڕوحی خواوەند جانیشای هیندۆسی لەدایك بووە، بۆیە شێوەی وەك فیل دەركەوتووە.

سەرچاوە/هۆفینگتن پۆست





وشە - باز ئه‌حمه‌د