زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌ست كێشه‌ی قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌م كێشه‌یه‌شیان گه‌یشتووه ئه‌و ئاسته‌ی حه‌ز له وێنه‌گرتن یان بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناكه‌ن.
بۆ هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی ده‌یانه‌وێت له وێنه‌دا لاوازتر له جه‌سته‌ی خۆیان ده‌ربكه‌ون، هه‌روه‌ها چیتر شه‌رم له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان نه‌كه‌ن، پێویسته پێڕه‌وی ئه‌م ڕێنوێنییانه بكه‌ن:
_ ئه‌گه‌ر وێنه‌ی به كۆمه‌ڵ بوو، هه‌وڵ بده له‌سه‌ر لا بوه‌ستیت و بڕۆیته نێوان دووان له‌و كه‌سانه‌ی له وێنه‌كه‌دا هه‌ن.
_ كاتێك سێڵفی ده‌گریت، ده‌ستت به‌ره‌و سه‌ره‌وه ببه، بۆ ئه‌وه‌ی كامێراكه‌ت له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بێت، به‌م شێوه‌یه‌ش ڕووخسار و جه‌سته‌ت لاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت.
_ شه‌ویلگه‌ت له پێش دانێ، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری لای ڕوومه‌ت و ژێر ملت بشاریته‌وه، هه‌وڵ بده سه‌رنجی كامێرا له‌سه‌ر شه‌ویلگه‌ت دانێیت.
_ جلی خه‌ت خه‌ت له‌به‌ر مه‌كه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ته‌كانی ئاسۆیی بوون، چونكه ئه‌مه باڵات كورت و كێشت قه‌ڵه‌و ده‌رده‌خات.
_ ده‌ستت و شانت به‌رز بكه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستت بهێنیته لای گوێت زۆر باشه و به‌شێكی زۆری ڕووخسارت له وێنه‌كه‌دا ده‌شارێته‌وه.
_ قاچه‌كانت شێوه‌ی جیاواز بوه‌ستێنه، هه‌وڵ بده لای دیوار و شت بیت بۆ ئه‌وه‌ی قاچێكت به‌رزتر بكه‌یته‌وه و وێنه‌كه لاوازت بكات.
_ كاتێك دانیشتوویت، قاچه‌كانت له‌سه‌ر قاچت دانێ و هه‌وڵ بده وێنه‌كه‌ت له پێشه‌وه بۆ بگیرێت، چونكه له‌سه‌ر لا بیت، ڕانه‌كانت قه‌ڵه‌و ده‌رده‌چن و ناشیرینت ده‌كه‌ن.