هاوینی ئەمساڵ عێراق دەبێتە جەهەننەم

:: AM:09:34:09/04/2018 ‌
بریكاری وەزارەتی تەندروستی بۆ كاروباری ژینگە ئاشكرای كرد، كۆنگرەی پاریس بۆ كەشوهەوای گۆی زەوی، عێراقی وەك یەكێك لەو 50 وڵاتە دیاری كردووە كە پلەكانی گەرما تێیدا ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكەن.

جاسم فەلاح بریكاری وەزارەتی تەندروستی بۆ كاروباری ژینگە ئاشكرای كرد، پرسی وشكبوونی ئاو یەكێكە لە گەورەترین هەڕەشەكان كه ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە، عێراق ئێستە بە بڕی 60% ئاوی هاتووی لە وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت لە توركیا لە دەست داوە، ئەمەیش وای كردووە، زەویی عێراق بەرەو وشكبوونی خێرا هەنگاو بنێ و كاریگەری ئەمەیش لەسەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە ڕووی دیارە.

زیاتر گوتی، بەگوێرەی راپۆرتەكانی كۆنگرەی پاریس بۆ دۆخی ژینگە و كەشوهەوای گۆی زەوی، عێراق بە یەكێك لەو 50 وڵاتە هەژمار كراوە كە زۆرترین كاریگەرییان لەسەر دەبێ و پلەی گەرمای تێدا بەرز دەبێتەوە، ئەمەیش بەهۆی وشكبوون و بە هەڵمبوونی سەرچاوە ئاوییەكان.

لە عێراق زیاتر 92% ئاو بۆ كشتوكاڵ بەكار دەهێنرێت، ئاو بۆ خواردنەوەیش بە ڕێژەی 3% سوودی لێ وەردەگیرێت، بە گشتی بڕێكی زۆر ئاو بە هەدەر دەدرێ و دەڕواتەوە ناو ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی، ئەمەیش بەهۆی ئەوەی بەنداوی زۆر دروست نەكراوە و ئاوی دیجلە و فورات بەفیڕۆ دەڕوات.



وشە - باز ئه‌حمه‌د