كۆكه‌ى جگه‌ره‌كێش ناوه‌كه‌ى به خۆیه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ته‌نیا تووشى ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه جگه‌ره‌كێشن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌لمژینى دووكه‌ڵى جگه‌ره له‌لایه‌ن كه‌سى ده‌وروبه‌ری جگه‌ره‌كێش، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌میش بێت تووشى ئه‌م جۆره كۆَكه‌یان ده‌كات. به‌واتایه‌كى تر تووشى ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌بێت كه جگه‌ره ناكێشن یان یه‌كێك له ئه‌ندامانى ماڵ جگه‌ره‌كێش بن به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌رى له ده‌وروبه‌ر ده‌كات.
كۆكه‌ى جگه‌ره‌كێش ئازارێكى زۆر له سنگدا دروست ده‌كات، زۆر كاتیش به وشكه كۆكه ناوده‌برێت، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌لغه‌م دروست ده‌كات به ره‌نگى سپى، سه‌وز، زه‌رد. به‌پێى قوورس بوونى كۆكه‌كه ره‌نگى به‌لغه‌م ده‌گۆردرێت.
جگه له دروستبوونى وشكه كۆكه ، كۆكه‌ى جگه‌ره جیاوازه له جۆره‌كانى تر زۆر كات له به‌یانیاندا دروست ده‌بێت و چه‌ندان نیشانه‌ى ئه‌م جۆره كۆكه‌یه له له‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته بزانرێت.وه‌كو نووسانى ده‌نگ، كورتى هه‌ناسه،خیزه‌ى هه‌ناسه‌دان، دروستبوونى به‌لغه‌م.
ئه‌گه‌ر له‌كاتى
كۆكه‌ى جگه‌ره‌كێشاندا هه‌ستت به دروستبوونى به‌لغه‌مى سپى كرد ئه‌وه پێویسته راسته‌وخۆ بیرله چاره‌سه‌ركردن بكه‌یته‌وه، چونكه چه‌ندان گرفتى جۆراوجۆر دروست ده‌كات، پێویسته سه‌ردانى پزیشك بكرێت یان ئه‌م چاره‌سه‌ره سادانه به‌كاربهێنرێت بۆ باشتركردنى.
یه‌كه‌م: له جگه‌ره‌كێشان دووربكه‌وه، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆكه‌ى جگه‌ره ئه‌وه‌یه كه دووربكه‌ویته‌وه له‌و شوێنه‌ى كه جگه‌ره‌ى تێداده‌كێشرێت یان بۆ ماوه‌یه‌ك له كێشانى جگه‌ره دووربكه‌وه تاهه‌ست به‌باشتر بوون ده‌كه‌یت.
دووه‌م: خواردنه‌وه‌ى بڕێكى زۆر ئاو، به‌كارهێنانى ئاو به‌رێژه‌یه‌كى زۆر یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى سنگ ده‌دات كۆكه كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه له‌ش شێ‌دار ده‌كاته‌وه.به‌لغه‌م و لینجه مادده‌ى زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و له‌كاتى كۆكیندا ده‌كرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ى له‌ش.
سێیه‌م: چاى گوڵه به‌یبون بخۆ، خواردنه‌وه‌ى كوپێك چاى گوڵه به‌یبوون له كۆكه‌ى جگه‌ره‌كێشان رزگارت ده‌كات، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش گرنگه كه بیانه‌وێت به شێوه‌یه‌كى یه‌كجارى وازله جگه‌ره‌كێشان بهێنن.
چواره‌م: غه‌رغه‌ره‌كردن به‌ئاوى گه‌رم و خوێ، زۆر گرنگه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه كۆكه‌ى جگه‌ره‌كێشانیان هه‌یه ،یارمه‌تى هه‌وكردنى ده‌م، قوورگ، ده‌دات رێ له دروستببونى لینجه ماده‌كان ده‌گرێت ته‌نیا به تێكه‌ڵكردنى كه‌وچكێكى چا خوێى ده‌ریاى و كوپێك ئاوى گه‌رم.
پێنجه‌م: میوه مزره‌كان به‌كاربهێنه، وه‌كو ده‌زانین كه پرته‌قاڵ، لیمۆ، سندى، میوه مزره‌كانى تر، كه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ڤیتامین C یه و پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگى تێدایه كه سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات و كاریگه‌ریییه خراپه‌كانى جگه‌ره‌كێشان كه‌م ده‌كاته‌وه رێ له دروستبوونى كۆكه ده‌گرێت.