خوێنبەربوونی لووت یەكێكە لە دیاردە زۆر باوەكان و خەڵكێكی یەكجار زۆر لە دنیا تووشی دەبن، بەڵام هۆكارەكانی ئەم خوێنبەربوونە بۆچی دەگەڕێتەوە و چارەسەرە سروشتییەكانی چین كە لە ماڵەوەی هەموومان بوونیان هەیە.
پزیشكان هێما بۆ ئەوە دەكەن، كە بەركەوتنی لووت بە هەر زەبرێك باوترین هۆكاری خوێنبەربوونی لووتە، زۆرجار شكانی لووتیشی لێ دەكەوێتەوە و بە درێژایی ژیانیش ئەگەری تووشبوون بە هەستیاری و هەوكردنی لووت و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و زوو سەرمابوون و تووشبوونی هەڵامەت و زۆر كێشەی تر بەدوای خۆی دا دەهێنێت.
بە ساڵاچوونیش كاریگەری زۆری هەیە لە تووشبوون بەم گرفتە، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 50 تا 80 ساڵیدایە بە زۆری تووشی ئەو حاڵەتە دەبین و لەگەڵ ئەوەیش نیوەسەرئێشە بەرۆكیان بەرنادات، بەركەوتن بە تیشكی ڕۆژ و هەوكردن و بەرزی پەستانی خوێن، زۆر هۆكاری تریش هەن، كە ئەم حاڵەتە دروست دەكەن.
پسپۆران باشترین چارەسەر بۆ وەستاندنی
خوێنبەربوونی لووت باس دەكەن و چارەسەرە سروشتییەكان بە باشترین ڕێ دەزانن، گرنگترین چارەسەریش بریتییە لە تێ كردنی دوو دڵۆپ خوێ و ئاو لە نێو هەر كونێكی لووت و نەجوڵاندنی سەر لە حاڵەتی بەرەو پشتەوە بەرز كردنەوەی بۆ ماوەی 20 خولەك. ئهمه له دێرزهمانهوه خهڵكی بهكاریان هێناوه و تا ئێستهیش توێژینهوه پزیشكییهكان به باشترین چارهسهری ههژمار دهكهن.