وێنە.. هەشت كەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ بوونە قوربانی

:: PM:05:04:15/04/2018 ‌
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەم 15ی نیسان/ ئەپریڵا، لە سنووری شارۆكەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ هەشت كەس بوونە قوربانی و دوو كەس لەوانە گیانیان لەدەستداوە.

ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێی گشتی نێوان "دێرەبوون و گرشین"  دوو كەس گیانیان لەدەست دا و شەش كەسی تریش بریندار بوون.

زیاتر گوتی، ڕووداوەكە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لە جۆری هوندا و نیسان و هۆكارەكەیشی  دەگەڕێتەوە بۆ خێرا لێخووڕینی ئۆتۆمبێل و پابەندنەبوون بە رێنوێنییەكانی هاتوچۆ.

ئەوە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا سێ رووداوی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك روویانداوە و لە ئەنجام دا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت كەسیش برینداربوون.

زاخۆ/ نەوزاد هلۆری











وشە - سه‌رخێڵ هاشم