بەوێنە.. له‌ ڕۆژی ژینگه‌ سروشت و شوێنه‌ گشتییه‌كانی دهۆك پاككرانه‌وه‌

:: PM:01:21:16/04/2018 ‌
ئەمڕۆ دووشه‌م بە بۆنەی ڕۆژی پاراستنی ژینگەی كوردستان‌، لە شارەكانی كوردستان چالاكی جۆراوجۆر هاتنە ئەنجامدان، لە شاری دهۆكیش فەرمانگەكان هەڵمەتێكی فرەوانیان بۆ پاككردنەوەی ژینگە و سروشت و شوێنە گشتییەكانی شارەكە ئەنجام دا.

ئەمساڵ لە هەولێر و سلێمانی و تەواوی شار و شارۆكەكانی كوردستان ئەو ڕۆژە بە ئەنجامدانی هەڵمەتی پاككردنەوەی هاوینەهەوارەكان و سروشتی ناوچەكە بەرز ڕاگیرا.

هەرچەندە ڕۆژی جیهانی ژینگە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان پێنجی حوزەیران/یۆنیۆی بۆ دیاری كراوە، بەڵام پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە پێنجی ڕێككەوتی حەوتی نیسان/ئەپریلی 2008 لە خولی دووەمدا بە بڕیاری ژمارە یەكی ساڵی 2008 ڕۆژی 16ی نیسان/ئەپریلی هەموو ساڵێكی وەك ڕۆژی ژینگەی كوردستان دیاری كرد، هۆكاری دیاریكردنی ئەو ڕۆژەیش بۆ بۆردمانكردنی ناوچەكانی بالیسان و شێخ وەسان لە 16ی نیسان/ئەپریلی 1987 لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوە كە بە گازی كیمیایی بۆردمانی ناوچەكەیان كرد، بەوهۆیەوە 237 كەس شەهید بوون و 78 كەسی تریش بریندار بوون، زیانی زۆریش بەر ڕەز و باخ و پاوانی ناوچەكە گەیشت.

دهۆك/نەوزاد هلۆری.



وشە - باز ئه‌حمه‌د