یه‌كێتی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات و بازنه‌ی هه‌ولێر بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی به‌ڕێوه ده‌برێت. به‌و هۆیه‌وه به پێشنیاری مه‌كته‌بی رێكخستن شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ به واژوو و له‌سه‌ر داوای باوكی، كرا به به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به"وشه"ی راگه‌یاند، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ كراوه‌ته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێر و ئه‌و بڕیاره‌یش به پێشنیازی كۆسره‌ت ره‌سووڵ خۆی بووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی هه‌مووان پێیان باش بووه له‌م ماوه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی تا ئاستێك له بڕیاره‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و كۆسره‌ت ره‌سووڵ كاره‌كان به‌ڕێوه ببات. به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه "بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به مه‌به‌ست ئه‌وه‌یان قبوڵ كرد و دڵنیان له‌وه‌ی یه‌كێتی شكست دێنێ له‌م هه‌ڵبژاردنه و ده‌نگه‌كانی كه‌م ده‌كات، بۆیه ده‌یانه‌وێ شكستی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن دواتر بخه‌نه ئه‌ستۆی كۆسره‌ت ره‌سووڵ".
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێر ببه فه‌رمی پێ سپێدرا، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێسته ده‌ستبه‌كار نه‌بووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی دیارتر له رزگار عه‌لی به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ند له خه‌ڵك نزیك ببێته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، به"وشه"ی گوت، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئیتر ئیداره‌ی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی ده‌دات له هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتی هه‌موو كاره‌كان ده‌كات.
پیره هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی چاره‌نووسی ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه نه‌دركاند، به‌ڵام ڕای گه‌یاند، "بێگومان ئه‌و له‌و پۆسته‌دا نه‌ماوه".
ڕزگار عه‌لی پێشتر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه ناوی وا بڵاوكرایه‌وه ده‌ستی هه‌بووه له خیانه‌ت و ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو به‌و ئامانجه‌ی بكرێت به پارێزگاری كه‌ركووك، بۆیه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه و به‌دوایدا راسته‌وخۆ دوای داگیركردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه، ماڵه‌كه‌ی له باخه‌كه‌ی "مه‌زره‌عه"ی خۆیه‌وه له نزیك پردێ گواسته‌وه ناو كه‌ركووك.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه، ته‌واوی مه‌كته‌بی سیاسیی پێیان باش بووه كه ڕزگار عه‌لی به‌رپرسیاریه‌تی هیچی پێ نه‌درێت و ته‌نیا وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بێت.
له‌تیف نێروه‌یى گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، به"وشه"ى گوت، ئه‌و گۆڕانكارییهى له به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى یه‌كێتى كراوه، هاوشێوه‌ى هه‌ر گۆڕانكارییه‌كى تر كه له‌ناو حزبه‌كانى تر ده‌كرێت، ئاسایییه.
زیاتر گوتى، گۆڕانكارى له به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێر پێوه‌ندى به به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن هه‌یه و یه‌كێتى ده‌یه‌وێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌یه‌ك تیم كاره‌كانى به‌ڕێوه ببات.
له‌باره‌ى چاره‌نووسى ڕزگار عه‌لى به‌رپرسى پێشووى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى، نێروه‌یى هیچ زانیارییه‌كى نه‌بوو و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه پێویسته ئه‌و پرسیاره له گوته‌بێژى یه‌كێتى بكرێت و ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى پێوه‌ندییان به‌و پرسه‌وه نییه.
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌ته‌واوى كێشه ناوخۆیییه‌كانى به‌ده‌ر كه‌وتوون، ئه‌وه‌یش دوا به‌دواى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى كه ده‌یانه‌وێ ته‌واوى جومگه‌كانى حزبه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و كۆنگره‌ى داهاتوویش به خواستى ئه‌وان بێت.