وه‌زیرێكى هیندى ده‌ڵێ، هیندییه‌كان به‌ر له هه‌زاران ساڵ ئینته‌رنێتیان داهێناوه و ئه‌مه‌ش له نووسینه سانسكریتییه كۆنه‌كاندا هاتووه.
له لێدوانێكدا كه گاڵته و توانجى زۆرى بۆ هاتووه، دیبلاب دیب وه‌زیرى هیند و سه‌رۆكى حكوومه‌تى ویلایه‌تى تریبورا ده‌ڵێ، "ئێمه به‌ر له هه‌زاران ساڵ ئینته‌رنێتمان داهێناوه و ئه‌مه‌ش له سه‌رچاوه سانسكریتییه‌كاندا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه".
به پێى هه‌واڵێكى
ده‌یلى مایلى، ئه‌م به‌رپرسه پێی وایه داهێنانى ئینته‌رنێت بۆ ناوچه‌ى باشوورى ئاسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وێ سه‌رچاوه‌ى ئینته‌رنێته.
ئه‌م به‌رپرسه له میانه‌ى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ چه‌ندان میرى هه‌رێمه‌كه‌ى به رژدى قسه‌ى كردووه و باسى له‌وه كردووه له جه‌نگه مێژوویییه‌كانى هیند، میره‌كان به ئینته‌رنێت نامه‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه.
به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى میره‌كانى ئه‌وكات له شوێنى خۆیان دانیشتوون، كه‌چى هه‌موو شتێكیان زانیوه، به‌مه‌ش دیاره ئینته‌رنێت هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م وه‌زیره بۆ هاندانى خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى هیند ده‌ڵێ، "هه‌ر هیندییه‌ك ده‌بێت شانازى به‌وه بكات كه وڵاته‌كه‌ى چاكترین وڵاتى دنیایه".
ئه‌و گوتانه‌ى ئه‌م به‌رپرسه هیندییه له‌سه‌ر ئاستى دنیا ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه و بووه‌ته هۆى گاڵته پێكردن و توانجى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.