گۆرانیبێژی ناسراوی شاری سلێمانی "لۆكه زاهیر"، وێنه‌یه‌كی نوێی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه.
لۆكه زاهیر، پاش ماوه‌یه‌ك له دووركه‌وتنه‌وه‌ی له گۆرانی گوتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه، سه‌رئه‌نجام شه‌وی ڕابردوو وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌و ماوه‌یه‌كه به نهێنی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و كه‌مترین ده‌ركه‌وتنی هه‌یه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردووه.
هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه، پیری ڕووخسارتی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ندێكیشی بۆیان نووسیوه به‌م نه‌شته‌رگه‌رییه تازه‌یه‌ت جوانی لێوه‌كانت له ده‌ستداوه.
لۆكه زاهیر ئێسته له وڵاتی سویسڕا ده‌ژی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی، خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و كلیپێكه و پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابیانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و هه‌میشه ئاوازی گۆرانییه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه بۆ داده‌نرا، به‌ڵام له پڕ و به‌بێ ڕوونكردنه‌وه، هه‌ردووكیان پێوه‌ندییه‌كانیان پچڕاند.