سلێمانى جارێكى تر بووه‌وه گه‌رمترین ناوچه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستان و به گوته‌ى دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌میشه له بانگه‌شه‌دا له پله‌ى یه‌كه‌م بوون و له خزمه‌تگوزارى و ئیشكردن بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى له دواوه‌ى دواوه‌ن. ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێى نیگه‌رانى خه‌ڵكه‌كه‌ی.
جگه له یه‌كێتى، پارتى، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كه پێنج حزبى سه‌ره‌كیى گۆڕه‌پانى سیاسیى هه‌رێمن، بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و نه‌وه‌ى نوێ دروست بوون و به له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو، ئه‌مجاره به دروستبوونى ئه‌و دوو هێزه نوێیه، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له سنوورى پارێزگاى سلێمانى گه‌رمتر ده‌بێ. خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌ڵێن سلێمانییان هه‌ر له بانگه‌شه‌دا بیر ده‌كه‌وێته‌وه، دڵنیاشن هه‌رچى بكرێت حیساب بۆ ده‌نگى خه‌ڵك ناكرێت و له كۆتاشدا سلێمانى هێنده‌ى تر په‌رێشان ده‌كه‌ن و دواتر هه‌ر هێزه و دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى ده‌كه‌وێت.
دێرین عومه‌ر چالاكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له سلێمانى بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، هه‌میشه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان بیر له سلێمانى ده‌كاته‌وه كه چه‌ند ئازار ده‌درێت و له دواییشدا چۆن فه‌رامۆش ده‌كرێت. دێرین ده‌پرسێ "ئه‌و سیمایه‌ى ئێسته‌ى سلێمانى شایه‌نى ئه‌م شاره‌یه؟ حزب و هێزه‌كان دێن تا ده‌توانن درۆ ده‌كه‌ن و دواتریش له‌سه‌ر جه‌سته‌ى سلێمانى خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن".
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ساردییه‌ك ده‌بینرێت به خه‌ڵكه‌وه و له سلێمانیش هه‌ر وایه، به‌ڵام هێشتا سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كه‌یه و چاودێران ده‌ڵێن "سلێمانى برینى گه‌وره‌ترى بۆ دروست ده‌بێت".
ئاوات عه‌بدوڵا چاودێرى سیاسى، پێى وایه كه سلێمانى هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك قوربانى بووه و دواى هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر قوربانى یه‌كه‌م بووه.
ئاوات به"وشه"ـى گوت، "له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌یه حیساب بۆ ده‌نگى خه‌ڵكى سلێمانیش ناكرێت، ئه‌وه‌ش له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌ركه‌وت، هاوكات دواى ته‌واوبوونى هه‌ڵبژاردن و زۆرى حزبه‌كان و كه‌رتبوونى ده‌نگه‌كان، سلێمانى به‌بێ خزمه‌تگوزارى ده‌مێنێته‌وه."
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى عێراق له 15ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستى پێ كردووه و بڕیاره تا 48 سه‌عات به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری داهاتوو به‌رده‌وام بێت.
رزگار ئه‌ژى گۆران كاندیدى ژماره یه‌كى لیستى پارتى له پارێزگاى سلێمانى بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، له چه‌ند ساڵى ڕابردوودا ئه‌و حزبانه‌ى سلێمانى به‌تایبه‌ت گۆڕان و یه‌كێتى به‌رپرسیارن له په‌رێشانكردن و په‌راوێزخستنى شاره‌كه هه‌م له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌م دواى هه‌ڵبژاردن.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه "ئێمه وه‌ك پارتى به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر كورسیى باشمان به‌ده‌ست هێنا له سلێمانى، ئه‌م بارودۆخه ده‌گۆڕین و سلێمانى له شارى ماندوو و بێئومێدیى ئێسته‌وه ده‌گۆڕین بۆ شارى ئارامى و پڕهیوایى."
شه‌قام، ستوونی كاره‌با و دیواره‌كانى سلێمانى ته‌نراون و به ئاڵاى لایه‌نه‌كان و پۆسته‌رى كاندید، به‌ڵام دواى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن چه‌ندان مانگ ئه‌و پاشماوانه به‌و دیوارانه‌وه ده‌مێننه‌وه و حزبه‌كانیش باكیان پێى نییه.
دانا سه‌عید سۆفى كادرى پێشكه‌وتووى یه‌كێتى به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، شێوازى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به گشتى له هه‌موو وڵاتێك جۆرێك له بێزاركردن و ناڕه‌حه‌تى تێدایه، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ى هێزه‌كان ده‌یكه‌ن بۆ خه‌ڵكى كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانى ناخۆشتره، چونكه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى دڵخۆشكه‌ر نییه.
به شیركردنه‌وه‌ی سۆفی، "ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بیزانیایه دواى هه‌ڵبژاردن ئه‌و بێزارییه ده‌بێت به خزمه‌ت كێشه‌ى نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ده‌زانن ئه‌و بێزارییه ده‌بێت به بێزارییه‌كى تر و به‌و جۆره تا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى تر هه‌ر بێزارى درێژ ده‌بێته‌وه."
پێشى وایه ئه‌و ململانێیه‌ى له سلێمانى هه‌یه له نێوان حزبه‌كان، زیاتر هۆى ماندووكردنى شاره‌كه‌یه و به پێویستیشى ده‌زانێت حزبه‌كان ڕێز له زیندوویه‌تى خه‌ڵكى سلێمانى بگرن.
سلێمانى - هه‌ستى كه‌مال