فۆتۆگرافه‌رێك له ناوچه‌یه‌كی هیندستان، له كاتی وێنه‌گرتنی چه‌ند گرته‌یه‌كدا له دارستانێك، وێنه‌ی مارێكی له كاتی قووتدانی بۆقێكدا گرتووه، وێنه‌كانیشی ناویان ده‌ركرد.
سۆجێتی 28 ساڵ، فۆتۆگرافه‌رێكی ناسراوی دیمه‌نه سروشتییه‌كانه، له كاتی گه‌شتێكیدا بۆ هیندستان، دیمه‌نێكی سه‌یری له دارستانێكی ناوچه‌ی كیرالا بینی، بۆیه وێنه‌ی گرتن و وێنه‌كانی به دنیادا بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و دیمه‌نه‌ی سۆجێت بینی دیمه‌نی مارێكی بچووك بوو، له كاتی قووتدانی بۆقێكدا كه سێ هێنده‌ی قه‌باره‌ی خۆی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له سه‌رنجڕاكێشترین و تایبه‌تترین دیمه‌نه‌كانی مێژوو هه‌ژمار كرا.
وێنه‌كه له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕ و په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه، فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌ش له لایه‌ن چه‌ند ڕێكخراوێكی فۆتۆگرافی جیهانییه‌وه خه‌ڵات كرا.