كامیان ته‌ندروستره‌.. خه‌وتن له‌ شوێنی گه‌رم یان سارد؟

:: PM:12:27:21/04/2018 ‌
لە ماوەی 24 سەعات پلەی گەرمی لەشمان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، ئەویش بەپێی كات و كەشوهەوا دەگۆڕێت، زۆر كات پلەی گەرمی لەش لە پاش نیوەڕۆدا كەم دەبنەوە لەكاتی نووستنیشدا بەهەمان شێوە لەش بەشێوەیەكی سروشتی سارد دەبێتەوە، بۆیە پزیشكانی پسپۆر هێما بۆ ئەوە دەكەن، خەوتن لە شوێنی سارد زۆر بەسوودە بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ.

زۆر هۆكار هەیە وا دەكات تەندروستیت باشتر ببێت، ئەگەر لە شوێنێكی سادا بنوویت، گرنگترینیان ئەمانەن:

یەكەم: خێراتر خەوت لێ دەكەوێ، بێگومان دەوروبەر كاریگەری لەسەر نووستن هەیە،  بۆ نموونە نووستن لە شوێنی زۆر سارد وا دەكات زووتر بخەویت، لە شوێنی زۆر گەرمیش درەنگتر خەوت لێ دەكەوێت.

دووەم: خەوزڕان لەناو دەبات، كاتێك لە شوێنی ساردا دەخەویت، لەش هەوڵ نادات خۆی ڕێك بخاتەوە و بەئاگا بێ، بەمەش نووستن قوڵتر دەبێت، توێژینەوەیەكی ئوسترالی دووپات لەوە دەكاتەوەن كە خەوتن لە شوێنی ساردا ڕێ لە خەوزڕان دەگرێ و مێشك ئارام دەكاتەوە.

سێیەم: گەنجتر دەر دەكەون، ئەوانەی لە شوێنی سارد دەخەون، گەنجتر و تەندروست تر دەردەكەون، چونكە نووستن لە شوێنی ساردا میلاتۆنینی زیاتر بەرهەم دەهێنێت، بەمەش هۆرمۆنەكانی دژە پیربوون زیاتر دەردەدرێن و رێ لە پیربوون دەگرن.

چوارەم: مەترسی نەخۆشییەكانی زیندەپاڵ كەم دەكاتەوە،  لە ئەنجامی توێژینەوەك شارەزیان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی خەوتن لە شوێنی سارد، سوتانی كالۆری زیاتر دەكات و چەوری زیانبەخش لەناو دەبات و كرداری زیندەپاڵ كەم دەكاتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد