ڕاپۆرتێك باس له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و سزادانی تاران له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌كات، هاوكات ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه دووباره سزادانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كاتی پێویست ده‌بێت و هاوكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان و ئابووری دنیایش داده‌نێت
ئه‌رشه‌د محه‌مه‌د كه ڕۆژنامه‌نووسێكی ئاژانسی
رۆیته‌رزه له ڕاپۆرته‌كه نووسیویه‌تی، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له 12ی ئایار/مایۆ بڕیار ده‌دات بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی بۆ سه‌ر تاران كه گورزێكی كوشنده له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و شه‌ش له وڵاته زلهێزه‌كانی دنیا.
ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئێران واز له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی دێنێت به‌رانبه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی، كه له ڕێككه‌وتنه‌كه هاتووه باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ڕێی به ئێران داوه به دروستكردنی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ به‌ته‌واوی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و به كاره‌سات ناوی ده‌بات.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ بڕیارێكی ڕه‌ت كرده‌وه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا په‌سه‌ند كرابوو و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی بكاته‌وه، ئه‌وا سزا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئامانجیان فرۆشی نه‌وتی ئێران ده‌بێت، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ كاری پێ ناكرێت و كاریگه‌ری نابێت، له ئه‌نجامدا بازاڕه‌كانی نه‌وت و كۆمپانیاكان كاتیان ده‌بێت بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سزا نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هاوكات دیپلۆماتكاره‌كانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان دوور بخه‌نه‌وه لێی.
ئێسته دوو ڕێ هه‌یه بۆ زیادكرن و درێژكردنه‌وه‌ی كاته‌كه دوای 12ی ئایار/مایۆ، له كاتێكدا كه ئێران به‌ته‌واوی ناخۆشی و ئاسته‌نگییه‌كانی ئه‌و كاته ژیاوه، ئه‌ندامانی ڕێككه‌وتنه‌كه ماوه‌ی 35 ڕۆژیان داوه به‌و لایه‌نانه‌ی كه ڕه‌خنه و پێشنیازیان هه‌یه له مه‌رجه‌كان و ماوه‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێی دووه‌م ئه‌گه‌ر تره‌مپ بڕیاری دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكان بۆ سه‌ر ئێران بدات به‌گوێره‌ی یاساكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا پێویسته به‌لایه‌نی كه‌م 180 ڕۆژ چاوه‌ڕێ بكات بۆ به ئامانجكردنی بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ شكستهێنان له كڕینی نه‌وتی ئێران.
هاوكات ئێران دوور كه‌وتووه‌ته‌وه له گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر واشنتن له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ربچێت، هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌داوه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای گه‌یاند، ئێران بژارده‌ی تری هه‌یه ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ربچێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه كاردانه‌وه‌ی تاران بۆ ئه‌مه‌ریكا باش نابێت.
له هه‌مان كاتدا ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه بازاڕی نه‌وت له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌كه‌یه، جۆن كیلدۆف هاوبه‌شی سندووقی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له نیویۆرك ڕای گه‌یاند، ئه‌م بازاڕه كار ده‌كات بۆ چاودێریكردنی سه‌ردێڕه سه‌ره‌كییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئه‌وا كاریگه‌ری مادیی بۆ سه‌ر پاشه‌كه‌وتی نه‌وت دوا ده‌خرێت یا بێهێز ده‌بێت، به‌هۆی پێشبینییه‌كان نرخی نه‌وت كاریگه‌ری بۆ یه‌ك دۆلار یا سێ دۆلار ده‌بێت ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ربچێت یا سزای زیاتر بسه‌پێنێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا تا 12ی مانگی ئایار له ڕێككه‌وتنه‌كه بمێنێته‌وه، ئه‌وا نرخی نه‌وت نزم ده‌بێته‌وه، هاوكات ئه‌گه‌ر هاورده‌كردنی ئێران كه‌م بووه‌وه ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ پێنچ دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر تره‌مپ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی ڕاگه‌یاند له كاتێكدا هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپا ئاماده‌ی گفتوگۆ بن یان نا، ئه‌وا ئێران ده‌بێت هه‌موو چاره‌سه‌رێك قبووڵ بكات به‌ر له ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی سزاكان.
دیپلۆماتكارێكی ئه‌وروپا له‌باره‌ی 12ی ئایار ڕای گه‌یاند، له‌لایه‌نی هونه‌ری ئاسانه كه چاره‌سه‌رێكی وا هه‌بێت، به‌ڵام كارپێكردنی له ڕاستیدا جێی دڵه‌ڕاوكێیه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رۆكی فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی واشنتن ده‌كه‌ن به‌هیوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ ڕازی بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و پارێزگاریكردن له ڕێككه‌وتننامه‌كه.
هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه له دوای ئه‌وه دێت كه تره‌مپ جۆن بۆڵتنی وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و مارك پۆمپیۆی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراند، ئه‌مه‌یش پشێوی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی لێ كه‌وته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سعوودیه و ئێران له كێبه‌ركێدان بۆ سه‌ركه‌وتن.
له هه‌مان كاتدا بۆ تره‌مپیش كاره‌كه قورس‌تر ده‌بێت له‌باره‌ی داواكردنی كۆریای باكور بۆ وازهێنان له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، له كاتێكدا كه پیۆنگیانگ ڕای گه‌یاند، ناتوانرێ متمانه به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێت بۆ به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كه‌ی.
له كۆتای ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، تره‌مپ سێ كه‌موكوڕی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ده‌بینێت، شكستهێنان له چاره‌سه‌ركردنی به‌رنامه‌ی چه‌كی بالیستیكی ئێران، هه‌روه‌ها دانانی مه‌رجه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ ئێران له كاتی سه‌ردانكردنیاندا بۆ شوێنه‌كانی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه، له كۆتا دا پابه‌ندبوون به مه‌رجی وڵاتانی رۆِژئاوا بۆ سه‌ر سنووری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران كه دوای 10 ساڵی تر كۆتای پێ دێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیپلۆماتكاره‌كان پشتگیری‌یان له به‌ره‌وپێشبردنی مووشه‌كه‌كانی بالستیك و پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه كرده‌وه، به‌ڵام باسیان له چاره‌سه‌ركردنی مه‌رجی وڵاتانی ڕۆژئاوا نه‌كردووه.
پۆمپیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌واڵگری و كاندیدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ستیڤن منوشین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایان گه‌یاند، گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ره‌و چاكسازی یان به‌ره‌و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێ.