به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستانی ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌وری ته‌واو و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، سه‌نته‌ری پارێزگا و ناوچه‌كانی تری ئه‌گه‌ری گه‌واڵه بارانی هه‌یه، ناوچه شاخاوییه‌كانیش له هه‌ندێ كات باران بارینی به لێزمه‌ی ده‌بێ، له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با له هه‌ندێ كات، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له كاتی جیا جیا باران بارین ده‌بێ، له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گۆڕێ بۆ لێزمه باران و هه‌وره تریشقه‌یش ده‌بێ له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با، له دهۆك ئاسمان هه‌ور و باران بارین ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه لێزمه بارانی به خوڕ و هه‌وره تریشقه ده‌بێ، له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارانێكی مام ناوه‌ند له هه‌ندێ كات و هه‌وره تریشقه‌یشی له‌گه‌ڵ ده‌بێ و خێرایی با زیاد ده‌كات، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 26 پله و نزمترین پله‌یش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان، له ناوچه شاخاوییه سنووریییه‌كانیش نمه‌باران ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران له ناوچه شاخاوییه سنووریییه‌كان، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و پاشان بۆ په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 27 پله و نزمترین پله‌یش 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.