كرده‌یه‌كى خۆكۆژى له بنكه‌یه‌كى تۆماركردنى ناوى ده‌نگده‌ران له كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان، 12 كوژراو و 57 بریندارى لێ كه‌وته‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، تیرۆریستان له كرده‌یه‌كى تیرۆریستى، بنكه‌یه‌كى تۆماركردنى ناوى ده‌نگده‌رانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له كابولى پایته‌خت كردووه‌ته ئامانج و ژماره‌یه‌كى زۆر كوژراو و بریندار هه‌یه.
نه‌جیب دانش گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه سایتى
ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، گوتوویه‌تى هێرشبه‌ره خۆكوژه‌كه خۆى له ده‌روازه‌ى بنكه‌یه‌كى تۆماركردنى ده‌نگده‌ران ته‌قاندووه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش كرده‌كه‌ى تێدا ئه‌نجام دراوه، زۆرینه‌ى شیعه مه‌زه‌ون.
به پێى زانیارییه‌كان تا ئێسته ژماره‌ى كوژراوان 12 كه‌سن و 57 كه‌سیش بریندار بوون، به‌پێى زانیارییه‌كان بارى ته‌ندروستى برینداره‌كان جێگیره و حاڵه‌تى ترسناكیان تێدا نییه.
تا ئێسته هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتى خۆى له كرده تیرۆریستییه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
بارودۆخى ته‌ناهى ئه‌فغانستان رۆژ به‌دواى رۆژ خراپتر ده‌بێت، به پێى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ژماره‌ى قوربانییانى تیرۆر، ئه‌م وڵاته ژماره‌ی پێوانه‌یى تۆمار كردووه.
بڕیاره له مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له ئه‌فغانستان ئه‌نجام بدرێت، له ئێسته‌یشه‌وه ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كار بۆ تۆماركردنى ناوى ده‌نگده‌ران ده‌كات.