له ڕووداوێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌دا، سه‌گێك دوای تووشبوونی به هه‌ندێك نه‌خۆشی و پشكنینی له لایه‌ن پزیشكی ڤێرته‌نه‌رییه‌وه، ده‌ركه‌وت دوو ورچی قووت داوه.
مایزی سه‌گێكی هه‌شت ساڵانه، دوای ئه‌وه‌ی له‌پڕ ئازارێكی زۆر له سكیدا دروست بوو، خاوه‌نه‌كه‌ی بردییه لای پزیشكی ڤێرته‌نه‌ری و پشكنینیان بۆی كرد.
له پشكنین و تیشكه‌كانیدا، پزیشكان هه‌ندێك شتی سه‌یرییان له‌ناو گه‌رووی سه‌گه‌كه‌دا دۆزییه‌وه، كه له سه‌ره‌تادا وایان زانی گرێی شێرپه‌نجه‌یه، هه‌ر بۆیه گومانی ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه‌یان له سه‌گه‌كه كرد.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆی كرد، پزیشكان بینییان سه‌گه‌كه دوو ورچ و ئه‌ستێره‌یه‌ك و پارچه یارییه‌كی تری منداڵانی خواردووه هه‌ر به ساغی قووتی داوه، ئه‌مه‌ش وای كردبوو تووشی ئه‌م بارودۆخه خراپه بێت.
وێنه‌ی تیشك و دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌گه‌كه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه و له‌ناو خه‌ڵكدا زۆر ده‌نگی دایه‌وه.