له ڕووداوێكی دڵته‌زێندا كه به‌سه‌ر ژنێكی سكۆتله‌ندی هاتووه، منداڵه‌كه‌ی له لایه‌ن یه‌كێك له بووكهشووشهكانی ناو سیسه‌می خهوتنهكهیدا ده‌خنكێنرێت و كۆتا به ژیانی هێنرا.
دیكسی لی واتچ ژنێكی سكۆتله‌ندییه و له شاری دندی ده‌ژی، دوای ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ی به‌سه‌ریدا هات، بۆ میدیاكانی ڕوون كرده‌وه كه خۆی تاوانباری مردنی منداڵه‌كه‌ی بووه.
ئه‌م ژنه باسی له‌وه كرد، كه بۆ ئاماده‌كردنی منداڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ قوتابخانه هه‌ستاوه له خه‌و، به‌ڵام كه سه‌ری له منداڵه 18 مانگییه‌كه‌ی داوه، بینیویه‌تی خنكاوه، ئه‌مه‌شی بۆ هه‌ڵه‌یه‌كی خۆی گه‌ڕانده‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسابوو كاتی خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی، بێته ده‌ره‌وه یان بكه‌وێته خوار له سیسه‌مه‌كه‌ی، چه‌ندان ورچی له ده‌وری سیسه‌مه‌كه‌ی دانابوو، یه‌كێك له‌و ورچانهش له هه‌موویان گه‌وره‌تر بوو، كاتێكیش منداڵه‌كه‌ی له شیرینی خه‌ویدا بووه، ورچه‌كه به‌سه‌ر سه‌ریدا كه‌وتووه و له هه‌ناسه‌دانی خستووه تا خنكاندوویه‌تی.
ئه‌م ژنه په‌شیمانی خۆی زۆر ده‌ربڕی، ئه‌و ڕووداوه‌ی به ناخۆشترین ڕووداوی ژیانی دانا، پێی وایه ئه‌گه‌ر ژیان بگه‌ڕێته‌وه هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی له‌و جۆره دووباره ناكاته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاری دایكانی كرد كه هه‌رگیز یاری له‌ناو شوێنی نوستنی منداڵه‌كانیان دانه‌نێن و خۆیان تووشی ئه‌و حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌ی ئه‌و نه‌كه‌ن.