زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نانه‌ت له كاتی كه‌شوهه‌وای سروشتی و گه‌رمیشدا هه‌ر سه‌رمایانه، نازانن هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه تا خۆیان چاك بكه‌ن، بۆیه به‌رده‌وام جلی گه‌رم ده‌پۆشن.
زانایان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م هه‌شت هۆكاره وایان كردووه به‌رده‌وام هه‌ست به سه‌رما بكرێت:
_ كه‌می ئاسن: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ده‌ست و قاچت سڕ بوون، ئه‌وا بێگومان تۆ ئاسنت كه‌مه و ئه‌مه‌ش كار له سووڕی خوێن ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گرنگی به خواردنی سه‌وزه، پاقله‌مه‌نییه‌كان و گۆشتی سوور بده‌یت.
_ كه‌می ڤیتامین B12: كه‌می ئه‌م ڤیتامینه ده‌بێته هۆی بێهێزی و كه‌م خوێنی، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه شیره‌مه‌نییه‌كان بخۆیت و خۆت سروشتی بكه‌یته‌وه.
_ نه‌خۆشیی ڕژێنی ده‌ره‌قی: كه‌می ده‌ردانی هۆرمۆنی ڕژێنی ده‌ره‌قی، ده‌بێته هۆی سه‌رمابوونت و لاوازكردن و وه‌رینی مووه‌كانی جه‌سته‌ت، ئه‌گه‌ر زانیت هه‌موو ئه‌و نیشانانه‌ت تێدایه، باشتره سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت و پشكنینی گونجاو بكه‌یت.
_ لاوازی كێش: ئه‌گه‌ر كێشت كه‌م بێ بێگومان به‌رده‌وام هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ڕێژه‌ی پێویستی چه‌وری له جه‌سته‌تدا، له‌به‌ر ئه‌وه باشتره ده‌ست به خواردنی په‌نیر و خۆراكه چه‌وره‌كان بكه‌یت.
_ كه‌مخه‌وی: نه‌بوونی سیسته‌می گونجاوی خه‌وتن و كه‌مخه‌وی، پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ت ناسروشتی ده‌كات و یان به سه‌رما یان به گه‌رماوه بێزارت ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه باشتره سیسته‌می خه‌وت چالاك بكه‌یت.
_ وشكی: له‌وانه‌یه جه‌سته‌ت وشك بێت و به‌رده‌وام گێژ و خه‌واڵووت بكات، بۆیه باشتره ڕۆژانه بڕێكی زۆر له ئاو بخۆیت و جه‌سته‌ت ته‌ڕ و ڕوون بكه‌یته‌وه.
_ شه‌كره: بێگومان نه‌خۆشانی شه‌كره به‌رده‌وام هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێت له ژێر چاودێری پزیشكی شاره‌زادا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
_ كه‌مخواردنی چه‌وری: چه‌وری یه‌كێكه له گرنگترین پێویستییه‌كانی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌می ڕێژه‌ی چه‌وری پێست وشك و بێ هێز ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌رده‌وام سه‌رمات بێ، له‌به‌ر ئه‌وه باشتره ده‌ست به خواردنی چه‌ور بكه‌یت.