ماسی توونه یه‌كێكه له خۆراكه تام خۆش و به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه پێكهاته‌یه‌كی به‌سوودی تێدایه كه یارمه‌تیت ده‌دات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی ماسی توونه ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ماسی توونه چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه هیچ نه‌بێت هه‌فته‌ی جارێك ماسی توونه بخۆین، چونكه ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته:
یه‌كه‌م – له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌مانپاریزێت: پزیشكان ده‌ڵێن خواردنی ماسی توونه هه‌فتانه ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری تۆپه‌ڵبوونی خوێن و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها لووله‌كانی دڵ چالاك ده‌كات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و رێژه‌ی كۆڵیسترۆڵی به‌سوود له خوێندا زیاد ده‌كات.
دووه‌م – بینایی چاوه‌كان به‌هێز ده‌كات: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی خواردنی ماسی توونه ئه‌وه‌یه كه له كوێربوون ده‌تپاریزێت و بینایی چاوه‌كان زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاری ژنانی دووگیان ده‌كه‌ن كه ماسی توونه بخۆن، چونكه ئه‌و دایكه‌ی شیری خۆی ده‌دات به منداڵه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ماسی توونه بخوات، نه‌ك ته‌نیا خۆی به‌ڵكو منداڵه شیره‌خۆره‌كه‌یشی له داهاتوودا ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی چاو و كه‌م بینایی زۆر لاوازه.