وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له ساڵى 2007 تا 2014 ساڵانه 20 – 22 ملیۆن دۆلار بۆ چاپكردنى كتێب به كۆمپانیایه‌كى لبنانى ده‌دا، چه‌ند ساڵێكیشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئه‌م هه‌ڵه‌یه راست بكاته‌وه. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكراى ده‌كات، تا ئێسته %70ى ئه‌م پاره‌یه گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت به ته‌نده‌ر كتێبه‌كانى چاپ كردووه.
وه‌ك ساڵانى پێشوو، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیارى داوه بۆ ساڵى خوێندنى 2018- 2019 هه‌ندێك كتێب چاپ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش له 12ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى گرێبه‌سته‌كان و كاروبارى یاسایى له‌و وه‌زاره‌ته دواى بانگهێشتكردنێكى فه‌رمى، پرۆسه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كى نهێنى، بۆ چاپكردنى كتێبه‌كان ئه‌نجام دا كه كۆمه‌ڵێك مه‌رجى دانابوو.
وه‌ك له بانگهێشته فه‌رمییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هاتووه، له 25 ئه‌م مانگه ته‌نده‌ره‌كان ده‌كرێنه‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك براوه بوو، راده‌گه‌یه‌نرێ.
هه‌ر له بانگهێشته‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك مه‌رج بۆ به‌شداریی له ته‌نده‌ره‌كه دیاری كراون، له‌وانه: نرخى هه‌ر ته‌نده‌رێك دوو ملیۆن دیناره و گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه، جیا له‌مه‌ش، له‌كاتى كردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ره‌كان هه‌ر كه‌سێك له پرۆسه‌كه براوه بوو، ده‌بێت له ماوه‌ى 90 رۆژدا كاره‌كان ئه‌نجام بدات.
ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت له بانگهێشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، بۆ هه‌موو كۆمپانیاكانه و ئه‌وه دیاری نه‌كراوه كه بۆ چاپخانه ناوخۆیییه‌كان یان ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ن، ئه‌م بڕگه‌یه‌ش جێى تێبینى چاپخانه‌كانى ناوخۆیه. ئه‌وان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه "زۆربه‌ى جار پڕۆژه‌ى چاپكردنى كتێبه‌كان به كۆمپانیا و چاپخانه بیانییه‌كان ده‌درێت".
له‌م به‌دواداچوونه‌ى" وشه"دا ده‌ركه‌وت، له ساڵانى رابردوو، پاره‌یه‌كى زۆر به كۆمپانیا بیانییه‌كان دراوه، به تایبه‌تى كۆمپانیایه‌كى لبنانى، له خاڵێكى تریش ده‌ركه‌وت خاوه‌ن چاپخانه‌كانى ناوخۆ له‌وه رازى نین كۆى گشتى چاپى كتێب و چاپه‌مه‌نییه‌كانى تر‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به كۆمپانیا بیانییه‌كان بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه به بیانووى ئه‌وه‌ى "خاوه‌ن چاپخانه ناوخۆیییه‌كان نه‌ڕه‌نجێنێ" نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، بۆ" وشه" گوتى، "ئێمه كاتێك رای ده‌گه‌یه‌نین كتێب چاپ ده‌كه‌ین، جیاوازى له نێوان كۆمپانیاكانى ده‌ره‌وه و ناوخۆ ناكه‌ین، هه‌ر یه‌كێك بێت كتێبه‌كان به‌پێى یاسا و رێنوێنی ئێمه چاپ بكات و ته‌نده‌ره‌كه بباته‌وه، پڕۆژه‌كه‌ى پێ ده‌ده‌ین".
له‌باره‌ى گله‌یى چاپخانه ناوخۆیییه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتى، "ئه‌وان توانایان نییه، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یشیان پێ بده‌ین، ئه‌وانیش هه‌ر ده‌یبه‌ن له ده‌ره‌وه چاپی ده‌كه‌ن، بۆیه گله‌ییان به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌ندێك جار نادادپه‌روه‌ری تێدایه".
به‌ڵام چاپخانه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێشتر بۆ ساڵانێكى زۆر چه‌ند كتێبێك به كۆمپانیایه‌كى لبنانى درابوو، له به‌رانبه‌ردا پاره‌یه‌كى زۆری هه‌رێم به‌هه‌ده‌ر دراوه. سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ ئه‌مه ده‌ڵێ، "ئه‌م كۆمپانیایه ئێسته كارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت نه‌ماوه، له‌و سه‌رده‌مه گرێبه‌ستى كرد كه دڵشاد عه‌بدوڕه‌حمان وه‌زیرى په‌روه‌رده بوو، راسته ئه‌م كۆمپانیایه له زۆر مامه‌ڵه فێڵى لێ كردین، دواتر زۆر كێشه‌ىشی بۆ دروست كردین".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه به "وشه" دراوه، كۆمپانیاى GeoProjectsی لبنانی، ساڵانه 20 ملیۆن تا 22 ملیۆن دۆلارى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وه‌رگرتووه، ئه‌م كۆمپانیایه جیا له چاپكردنى كتێبه‌كان، له گۆڕینى پرۆگرامه‌كانى خوێندن هاوكار بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گوتى، "له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌م كابینه‌یه، دواى هه‌وڵێكى زۆر توانیمان كاره‌كان له‌و كۆمپانیایه وه‌ربگرینه‌وه و به ته‌نده‌ر ئه‌نجامى بده‌ین، ئێسته‌یش ساڵانه حه‌وت بۆ هه‌شت ملیۆن دۆلار بۆ چاپكردنى كتێب ته‌رخان ده‌كه‌ین، ئه‌مه وایكردووه له هه‌ندێك پڕۆژه‌ى چاپكردنى كتێب، نزیكه‌ى %70 پاره‌مان بۆ بگه‌ڕێته‌وه".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به "وشه" دراوه، بۆ ئه‌مساڵ بڕى 15 ملیار دینار ته‌رخان كراوه بۆ چاپی كتێب. وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌ڵێ، "ئه‌م بڕه زۆر له‌و پاره‌یه كه‌متره كه پێشتر وه‌زاره‌ت له سه‌رده‌مى دڵشاد عه‌بدوڕه‌حمان خه‌رجى ده‌كرد، چونكه ئه‌وكات ده‌گه‌یشت به 30 ملیۆن دۆلار، كۆمپانیا لبنانییه‌كه ته‌نیا چاپى كتێبى عه‌ره‌بى، زانست، بیركارى ده‌كرد، كه‌چی له به‌رانبه‌ردا نزیكه‌ى 20 -22 ملیۆن دۆلاری پێ ده‌درا، كۆمپانیایه‌كى تر ته‌نیا زمانى ئینگلیزى ده‌كرد پێنج تا شه‌ش ملیۆن دۆلارى پێ دراوه، هه‌رچی وانه‌ی كوردى و كۆمه‌ڵایه‌تی و ماف و ئاین بوو، له شوێنى تر چاپ ده‌كرا".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتى كرده‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه، كاتێك بووه كه توانرا به‌شێوه‌ى ته‌نده‌ر كتێبه‌كان چاپ بكرێن، نه‌ك ته‌نیا به یه‌ك كۆمپانیا بدرێت.
ساڵانه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان كتێبى خوێندن چاپ ده‌كات، به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌ى له به‌دواداچوونه‌كه‌ى "وشه" ده‌ست كه‌وتووه، بۆ پۆلى یه‌ك و دوو و سێى بنه‌ڕه‌تى، ساڵانه %100 كتێبه‌كان چاپ ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له پۆلى چواره‌م تا پۆلى دوانزه، به ڕێژه‌ى جیاجیا و به‌پێى پێویست چاپ ده‌كرێنه‌وه.
یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕییانه‌ى له كۆمپانیا لبنانییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌یه كاتێك ده‌ستكاریكردنی پرۆگرامه‌كانى خوێندن به‌وان دراوه، هه‌له‌كه‌یان قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك پرۆگرامه‌كه دابنێن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناچار بێت ساڵانه كتێبه‌كان چاپ بكاته‌وه.
شاره‌زایه‌ك له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گوتى، "بۆ نموونه كتێبى زمانى عه‌ره‌بى له پۆلى حه‌وت تا دوانزه، به‌شێوه‌یه‌ك دانراوه راهێنانه‌كان له‌ناو كتێبه‌كه ده‌نووسرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بۆ ساڵى داهاتوو كتێبه‌كه كه‌ڵكى نه‌مێنێت، له كاتێكدا هه‌موو قوتابییه‌ك تێنووس (ده‌فته‌ر)ى هه‌یه، پێویست به‌وه ناكات له‌ناو كتێبه‌كه بینووسێت".
لای خۆیانه‌وه چاپخانه‌كانى ناوخۆى كوردستان ساڵانێكه ده‌خوازن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌شێك له كتێب و چاپه‌مه‌نییه‌كانى خۆى به‌وان بدات. سۆران عه‌بدوڕه‌حمان ره‌شید سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى چاپخانه‌كانى كوردستان، بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد كه ساڵانه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به چاپكردنى كتێب كۆمپانیا و چاپخانه‌كان نیگه‌ران ده‌كات.
سۆران گوتى، "گرنگترین خاڵ ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له چاپكردنى كتێب جیاوازى له نێوان ئێمه و ده‌زگه بیانییه‌كان ناكات، هه‌ڵبه‌ته تواناى ده‌زگه بیانییه‌كان زۆر له ئێمه زیاتره، بۆیه كاتێك ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه جیاوازى ناكه‌ین، ئه‌م رسته‌یه‌ى ئه‌وان ئێمه نیگه‌ران ده‌كات، چونكه ده‌بێت پاڵپشتی ئێمه بكه‌ن و پاره‌كه له ناوخۆدا بمێنێته‌وه".
سۆران عه‌بدوڕه‌حمان زیاتر مه‌به‌ستى دواین قسه‌ى روون كرده‌وه و گوتى، "بۆ هاندانى ده‌زگه و پیشه‌سازیى ناوخۆ ده‌بێت جیاوازى له نێوان ئێمه و ده‌زگه بیانییه‌كان بكرێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت، ده‌زگه‌كانى ئێمه نه‌ك هه‌ر پێش ناكه‌ون، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌پووكێنه‌وه".
له‌باره‌ى ئه‌و قسه‌یه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه چاپخانه‌كانی ناوخۆ توانایان نییه ركابه‌رى ده‌زگه بیانییه‌كان بكه‌ن، سه‌رۆكى كۆۆمه‌ڵه‌یب چاپخانه‌كان روونی ده‌كاته‌وه، "هه‌ر یه‌كێك ئه‌م قسه‌یه‌ى كردبێت ناماقوڵى كردووه، حه‌ز ده‌كه‌م وشه‌ى ناماقوڵى دووباره بكه‌مه‌وه، چونكه ئێمه له سلێمانى و دهۆك و هه‌ولێر چه‌ندان چاپخانه‌مان هه‌ن، تێیاندایه سه‌رمایه‌كه‌ی له ملیار دینار زیاتره، جیا له‌وه‌ش ملیار دیناری له چاپخانه‌كه‌ی خه‌رج كردووه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و ده‌زگه‌یه كارى گه‌وره‌ى پێ نه‌درێت، چۆن دروست ده‌بێت و چۆن گه‌وره‌تر ده‌بێت؟".
سۆران كه خۆیشى چاپخانه‌ی هه‌یه و ئاگادارى بارودۆخى چاپه له كوردستان، له‌باره‌ى به‌شدارى له‌و ته‌نده‌ره‌ى ئه‌مساڵ ده‌ڵێ، "زۆر له چاپخانه‌كان ناتوانن له‌و ته‌نده‌ره به‌شدار بن، چونكه به‌پێى یه‌كێك له بڕگه‌كان ده‌بێت دوو ملیۆن دینار بده‌یت، تۆ بزانى پڕۆژه‌یه‌ك بۆ تۆ نییه، چۆن ده‌كرێت دوو ملیۆن دینار بده‌یت، ئه‌مه پاره‌یه‌كى زۆره و دواتریش ده‌بێت بچیت بۆ كۆمپانیایه‌كى بیانى واژوو بكه‌یت كه بۆى ده‌رچووه".
وه‌ك له به‌دواداچوونى "وشه"دا ده‌رده‌كه‌وێت، بابه‌تى چاپكردنى كتێب زیاتر له 10 ساڵه كێشه‌ى له‌سه‌ره، كۆمپانیا و ده‌زگه‌كانى چاپ له ناوخۆ داوا ده‌كه‌ن به‌شیان له چاپكردنى كتێبه‌كان هه‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئه‌م كابینه‌یه‌ى حكوومه‌ته‌وه كۆمه‌ڵه‌ى چاپخانه‌كانى كوردستان كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كى تایبه‌ت به خاوه‌نى چاپخانه‌كانه، چه‌ند پێشنیارێكیان به پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده داوه، یه‌كێك له پێشنیاره‌كان كه له ئه‌رشیڤى رێكخراوه‌كه‌وه به"وشه" دراوه، داوا ده‌كات "به رێژه‌ى %5 - %10 له چاپه‌مه‌نییه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ چاپخانه‌كانى ناوخۆ دابنرێت".
له كوردستان 163 چاپخانه هه‌ن، 14 چاپخانه پله یه‌ك و 18یان پله دوون، ئه‌وانی تریش پله سێن. به پێى زانیارییه‌كانى هه‌مان كۆمه‌ڵه چاپخانه‌ى پله یه‌ك له كوردستان له وه‌رزێكى چاپكردن تواناى هه‌یه زیاتر له سێ ملیۆن و 120 هه‌زار كتێب چاپ بكات.
له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا مه‌ریوان به‌گۆك عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به وه‌كاله‌ت بۆ "وشه" گوتى، "وه‌ك ساڵانى پێشوو كتێب چاپ ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌مه‌ش جیاوازى له نێوان كۆمپانیاى ده‌ره‌وه و ناوخۆ ناكه‌ین، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ، با سه‌ردانى به‌شى گرێبه‌سته‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نده‌ره‌كه وه‌ربگرێت".
له‌باره‌ى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ چاپكردنى كتێب له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه ته‌رخان كراوه و جۆرى كتێبه‌كان، به‌گۆك ئاماده نه‌بوو هیچ لزانیارییه‌ك بدات.
"وشه" پێوه‌ندى كرد به شۆڕش غه‌فوورى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ ئه‌وه‌ى زانیاریى زیاتر له‌سه‌ر چه‌ندان بابه‌تى تر‌ى پێوه‌ست به چاپكردنى كتێب وه‌ربگرێت، ئه‌ویش به بیانووى ئه‌وه‌ى هێشتا ته‌نده‌ره‌كه ته‌واو نه‌بووه، ئاماده نه‌بوو زانیاری بدات.