له ڕێی سایتێكی توركییه‌وه، كه هه‌ڵبژاردن بۆ كه‌سایه‌تییه توركه‌كان كرا و تێیدا ئه‌و ئه‌كته‌ره هاته هه‌ڵبژاردن كه زۆرترین ڕێژه‌ی هۆگربوونی به ژنه‌كه‌یه‌وه هه‌یه و به ژنانی ناوی ده‌به‌ن.
ماڵپه‌ڕی kizlar soruyor توركی تایبه‌ت به هه‌واڵ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژنان، هه‌ڵبژاردنێكی بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه توركانه ئه‌نجام دا كه به زۆرترین ڕێژه هۆگری ژنه‌كانیان بوون و گه‌یاندوویانه‌ته ئاستی ژنانێتی، تێیدا بوراك ئۆزجڤێت ئه‌كته‌ری ناسراوی تورك وه‌ك ژنانیترین ئه‌كته‌ر هاته هه‌ڵبژاردن.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش له ڕێی ده‌نگدانی سه‌ردانكه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه بوو، تێیدا بوراك توانی %58ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت، به‌وه‌ی كه زۆر هۆگری فه‌هرییه‌ی ژنی بووه. دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له كینان دۆگلۆی گۆرانیبێژ و ئۆكات قۆرتی یاریزان پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا، ڕۆشتۆ رجیر گۆڵچی پێشووی یانه‌ی توركی پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.
بوراك ئۆزجڤێت خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ فه‌هرییه‌ی ژنی هه‌یه، ئه‌مه‌شی له ڕێی وێنه و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌رده‌م كامێراكانه‌وه زۆر به باشی سه‌لماندووه، هه‌موو شتێكی به دڵی ئه‌و كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌و ڕێژه‌یه ده‌نگ بهێنێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت.