گەنجێك لە رووبارێكی سێمێل خنكا

:: PM:10:26:25/04/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم گەنجێكی ئاوارەی شنگال لە رووباری مسێریكی سەر بە شارۆكەی سێمێل خنكا و تیمەكانی بەرگری شارستانیش رای دەگەیەنن كە تەرمەكەی دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشكی داد كراوە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگری شارستانی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 14 ساڵ بەناوی (خ.و.ق) كەوتە ناو ئاوی حەوزێكی گەورە لە ناوچەی مسێریك و خنكا.

زیاتر گوتی، گەنجەكە ئاوارەی شنگالە و بە مەبەستی گەڕان چوەتە سەر ئەو حەوزە، بەڵام لەناكاو دەكەوێتە ناو ئاوەكە و بەهۆی ناشارەزاییەوە ناتوانێت مەلە بكات و دەخنكێت، دواتر تیمەكا نقوومزانی تەرمی ئەو گەنجەیان لە رووبار دەرهێناوە و رەوانەی پزیشكی دادی دهۆكیان كردووە بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لە سەر تەرمەكە.

بۆ ئەمساڵ ئەمە دەبێتە سێیەم رووداوی خنكان لە سنووری پارێزگای دهۆك و پێشتر لە شارۆكەی زاخۆ خوشك و برایەك لە رووباری خاپوور خنكان و تا ئێستە تەرمی كچەكە دەرنەهێنراوە.

سێمێڵ/ نەوزاد هلۆری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل