په‌یجێكی فه‌یسبووك، دوای مردنی مایكل جاكسنیش ڕۆژانه ئه‌كتیڤه و هه‌واڵی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه، خه‌ڵكیش هه‌زاران كۆمێنت و لایكی بۆ ده‌كه‌ن.
لاپه‌ڕه‌ی "Daily Updates on Michael Jacksons Health Condition" به مانای "هه‌واڵی ڕۆژانه‌ی ته‌ندروستی مایكل جاكسن" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له كاتی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌وه دروست كرا، ڕۆژانه تێیدا هه‌واڵی ته‌ندروستی به هه‌وادارانی ڕاده‌گه‌یاند.
ساڵی 2017 به یه‌كجاری په‌یجه‌كه داخرا، چونكه چیتر هیچ چالاكییه‌كی نه‌مابوو، هه‌روه‌ها مایكل جاكسن مردبوو پێویستی به‌وه نه‌ده‌كرد كه‌س هه‌واڵی ته‌ندروستی بڵاو بكاته‌وه، بۆیه په‌یجه‌كه هیچی تێدا بڵاو نه‌ده‌كرایه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مساڵ په‌یجه‌كه چالاك كراوه‌ته‌وه، تێیدا پۆستێك كراوه كه ته‌نیا نووسراوه "ئه‌و مرد" وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه ئه‌و خوله‌كه بێت كه مایكل مردووه.
بێگومان له كاتی مردنی مایكل جاكسن ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی پۆپ، خه‌ڵكێكی زۆر تووشی شۆك و خه‌مۆكی بوون، چونكه زۆر هه‌واداری هه‌بوو و خۆشیان ده‌ویست، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه به بڵاوكردنه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی په‌یجه نامۆكه، خه‌ڵكی به‌شێكی زۆریان برینیان كولایه‌وه و هیوای دنیایه‌كی باشتریان له‌وسه‌ر بۆ خواست، هه‌ندێك كه‌سیش تووڕه‌یی و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه و به سووكایه‌تییان دانا.