لە چ تەمەنێك گرنگی بە ددانی منداڵ بدرێ؟

:: PM:06:23:29/11/2016 ‌

زۆرینەی دایكان لە تەمەنی چوار ساڵیدا دەست بە گرنگیدان بە ددانی منداڵەكانیان دەكەن و بۆیان پاك دەكەنەوە و فێریان دەكەن و هانیان دەدەن، لە راستیدا پێویستە ئەو كارە لە تەمەنی شیرەخۆرییەوە دەست پێ بكرێت بۆئەوەی ددانەكانی تەندروست بن.

شارەزایانی تەندروستی ددان دووپاتی دەكەنەوە كە پێویستە ئەو دایكانەی لە خەمی ددانی منداڵەكانیانن لە قۆناغی شیرەخۆرییەوە گرنگی بە تەندروستی ددانی منداڵەكایان بدەن بۆ دروستبوونی ددانی تەندروست بۆیان و بەو شێوەیە: 

1-منداڵی شیرەخۆرە، پێویستە دایك پارچە قوماشێكی پاك و تەڕكراو بە ئاو بۆ لابردنی پاشماوەی شیر لە دوای هەر ژەمێكی شیردان بە منداڵەكەی بە شوێنی ددانەكانی منداڵ بخشێنێت بۆ ئەوەی شیرەكە لەناو دەمی نەترشێت.

2-لە تەمەنی شەش مانگی، لەو تەمەنەدا فڵچەیەكی سووك و نەرم دێتە بەكارهێنان بۆ پاككردنەوەی ددانەكان و بە بەكارهێنانی ئاو بەتەنیا بەبێ هەویری شۆردنی ددان.

3- لە تەمەنی دوو ساڵیدا، لەو تەمەنە ددانی منداڵ بە فڵچەیەكی سووك و بەقەد دەنكە برنجێك هەویری ددان دەشۆردرێت و پاك دەكرێتەوە.

4-لە كاتی دەركەوتنی هەموو ددانەكان، لەو تەمەنە پێویستە دایك فێری منداڵەكەی بكات كە چۆن ددانی خۆی بە فڵچە و هەویری ددان پاك دەكاتەوە، بێجگە لە بەكارهێنانی داوی پزیشكی بۆ پاككردنەوەی نێوان ددانەكان یەكجار لە رۆژێكدا. 

سەرچاوە: ئیخبارییە



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل