دوانەیەك جەژنی 100 ساڵەی لە دایكبوونیان دەگێڕن

:: PM:12:58:30/11/2016 ‌

ئیرین كرامپ و فیلیس جۆنز، خوشكی دووانەن، تەمەنیان 100 ساڵە و بە درێژایی ژیانیان لە یەكتر دانەبڕاون و ئێستەش لەلایەن كوڕێكی فیلیسەوە كە ناوی كاڕڵە و تەمەنی 58 ساڵە، هەردووكیان بەخێو دەكرێن.

ئەو دوو خوشكە ئاهەنگی جەژنی 100 ساڵەی لە دایكبوونی خۆشیان بە هاوبەشی گێڕا و لە ئاهەنگەكەیاندا، كە 48 كەس لە هاوڕێ و خزمانیانی تێدا ئامادە بوون، ئاشكرایان كرد كە چالاكی و خواردنی باش نهێنی پشت تەمەنە درێژەكەیانە.

ئیرین و فیلیس، لە 20 نۆڤێمبەر/ تشرینی دووەمی 1916 هەردوویان بە دوای یەكتردا و بە جیاوازیی تەنیا 25 خولەك لە دایك بوون، هەردووكیشیان بە یەكەوە و لە هەمان قوتابخانەدا خوێندوویانە و دواتریش هەر بەیەكەوە كاریان كردووە.

لەبارەی ئاهەنگەكەیانەوە، ئیرین دڵخۆشیی خۆی دەربڕیوە و رای گەیاندووە كە ئەوان ساڵانی تریش هەر بە هاوبەشی ئەو جەژنەیان گێڕاوە و لە ئاهەنگی یادی 90 ساڵە و هی یادی 99 ساڵەشیاندا هەر دووپاتیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە نهێنیی پشت درێژیی تەمەنی ئەوان، بریتییە لە چالاكی و خواردنی باش و هانی كەسانی دەوروبەریان دەدەن بۆ تەمبەڵ نەبوون و دووركەوتنەوە لە خواردنە زیاندارەكان.

ئەو دووانەیە كە لە ئێستەدا لە ناوچەی ستورپۆرت لە رسیستێر چایر دەژین، تاكە دووانەیەكی وڵاتەكەیان نین كە لەو تەمەنەدا بن، بەڵكو هەر لە بەریتانیا جگە لەوان پێنج دووانەی تری تەمەن 100 ساڵ دەژین.

سەرچاوە: rt




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی