فیرعەونەكانی میسر بۆچی ڕووەكی ئەلۆڤێرایان بەكار دەهێنا

:: PM:12:01:15/05/2018 ‌
سەرەتای دۆزینەوەی ڕووەكی ئالۆڤێرا بۆ سوودان دەگەڕێتەوە و ماوەی بەكارهێنانی ئەم رووەكە بۆ شەش ساڵ دەگەرێتەوە لە زۆر وڵاتدا ناسراوە وەكو میسر، ئیسپانیا،فڕەنسا، یۆنان، ژاپۆنی،ئیتالیا، ئەفریقا، هیندستان، بە یەكێك لە سوودبەخشترین ڕووەكەكان دادەنرێ و لە دێر زەمانەوە بۆ سووتاوی و چەندان گرفتی تر سوودی لێ وەرگیراوە.

لە میسر درەختی ئالۆڤێرا ناسراوە بە درەختە نەرمەكە هەر وەكو دەرمانێكی گرنگ سوودی لێوەر دەگرن و لە سەردەمی فیرعەونەكانەوە سوودی ئەلۆڤێرایان بۆ تەندروستی و نەخۆشییە جیاوازەكانی جەستە زانیوە.

ئەمانە چەند سوودێكی ئالۆڤێران بۆ لەش:
یەكەم: سووتاوی چارەسەر دەكات،  لە ساڵی 1959 ەوە ئەم رووەكە بە باشترین رووەك ناسرا بۆ چارەسەركردنی سووتاوی پێست وەكو گژوگیایەكی سروشتی، توێژینەوەكە ئەوەشی پشت ڕاست كردووەتەوە كە ئەم رووەكە لە رۆژێكدا سووتاوی چارەسەر دەكات.

دووەم: رێ لە چرچ بوونی پێست دەگرێت، بەهەمان شێوە بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە لەسەر رووەكی ئالۆڤێرا دەركەوتووە كە ئەم رووەكە رێ لە پیربوونی پێست دەگرێت و ئەم نیشانەیە هێواش دەكاتەوە.

سێیەم: دژەئۆكسید و دژە بەكتریایەكی بەهێزە، رووەكی ئالۆڤێرا دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسیدی ناسراوی پۆلیپهەنۆلس، لەگەڵ دژە بەكتریایەكی بەهێزی سروشتی ئەمە رێ لە هەوكردنی پێست دەگرێت.

چوارەم:  چارەسەری برینی خۆرە دەكات، ئەم رووەكە یارمەتی چاكبوونەوەی برینی خۆرە یان برینی دەم خێرا دەدا و رێ لە زیادبوونی ئەم  جۆرە برینە دەگرێت و ئازار كەم دەكاتەوە.

پێنجەم: نەخۆشییەكانی ددان كەم دەكاتەوە، رووەكی ئالۆڤێرا زۆرێك لە نەخۆشییەكانی دەم چارەسەر دەكات، بەهۆی بوونی ئەو دژە ئۆكسیدەی كە تێدایە ڕێ لە كلۆربوونی ددانەكان دەگرێت و دەیانپارێزێت.

شەشەم: نەخۆشییەكانی پێست چارەسەر دەكات، بەتایبەتی رێ لە سووربوونەوە و ئازاری پێست دەگرێت پێست هێور دەكاتەوە .

سوودە گشتییەكانی ئالۆڤێرا بۆ لەش ئەمانەن:
هەرسكردن باشتر دەكات.
رێ لە هەڵگەرانەوەی ترشی گەدە دەگرێت.
كۆڵیسترۆڵ نزم دەكاتەوە بەتایبەتی ئاستی ترایگلیسراید.
تەندروستی دڵ باشتر دەكات.
بەرگری بەهێز دەكات.
رێ لە قەبزی و نەخۆشییەكانی ریخۆڵە دەگرێت .
ئازاری ماسولكە و جومگەكان كەم دەكاتەوە.
نەخۆشییەكانی پووك چارەسەر دەكات.
رێژەی ئۆكسجین لە خوێندا زیاد دەكات.
رێ لە هێڵنج دان دەگرێت.
رێ لە گەشەكردنی خانەكانی شێرپەنجە دەگرێت.
هەڵوەرینی قژ كەم دەكاتەوە و تەندروستی قژ باشتر دەكات.
ئاستی شەكری خوێن هاوسەنگ دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد