له نووسراوێكدا عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌ى عێراق پێشبینى ده‌كات سبه‌ى چوارشه‌م مانگ ببینرێت و ده‌ڵێ، "رۆژى پێنجشه‌م یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زانه".
ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوى عه‌تبه‌ى عه‌باسى له نه‌جه‌ف بڵاو كرایه‌وه، له
به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ پێشبینى عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه عێراق كراوه بۆ بینینى مانگ كه مسوڵمانان یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پێ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه عه‌لى سیستانى پێشبینى ده‌كات رۆژى چوارشه‌م كه 29ى شه‌عبانى ساڵى 1439 كۆچییه، له به‌رانبه‌ر 16ى ئایارى 2018، له سه‌عات شه‌ش و 53 خوله‌ك، مانگ ببینرێت. به‌مه‌ش رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌بێت.
شیعه‌كان به بایه‌خه‌وه سه‌یرى لێدوانى سیستانى ده‌كه‌ن بۆ دیاركردنى یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زان.
كه‌چى سوننه‌كانى عێراق چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن، سعوودیه بڕیار بدات.
هێشتا دیار نییه وه‌ك ساڵانى پێشوو سوننه له رۆژێك و شیعه له رۆژێكى تر یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، یانیش حكوومه‌تى عێراق بڕیارى خۆى ده‌بێت.