مامۆستایەك نۆ ملیۆن دینار بەحكوومەت دەداتەوە

:: PM:03:09:15/05/2018 ‌
بەڕێوەبەری یەكێك لە قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دوای وەرگرتنی مووچەی مامۆستایان و دابەشكردنی، بڕی نۆ ملیۆن دینار زیاد دەكات و دەیگەڕێنێتەوە بۆ حكوومەت، بەرپرسێكی پەروەردەش دەڵێت ئەوە یەكێكە لە ڕەوشتە جوانەكانی مامۆستا.

ئەمڕۆ سێشەم 15ـی ئایار، عەلی عەودی بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، جێی دەستخۆشییە مامۆستایانی سنووری پەروەردەكەمان بڕی نۆ ملیۆن دینار لە بانك زیاتر بۆیان دانراوە لەكاتی دابەشكردنی ئەو پارەیان بۆ دەركەوتووە بۆ حكوومەت و بانكەكەیان گەڕاندووەتەوە.

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، ئەو سیفەتە یەكێكە لە خوڕەوشتەكانی مامۆستایان لای ئێمە جێی دڵخۆشییە، سوپاسمان كرد بۆ ئەو هەڵوێستە جوانەیان.

لە بەدواداچوونێكی "وشە" دەركەوت ئەو مامۆستایانە ناویان ئازاد سمایل عاشوور بەپلەی بەڕێوەبەر و سەردار فەتاح مەولوود یاریدەدەری بەڕێوەبەر بووە لە قوتابخانەی ئامێزی بنەڕەتی كوڕان، لە بانكی بنەسڵاوە لەكاتی وەرگرتنی موچەی مامۆستایانی قوتابخانەكەیان بڕی نۆ ملیۆن دینار پارەی زیادە دەكەوێتە لایان.

لەكاتی وەرگرتنی مووچەی دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند جارێك ئەو هەڵانە ڕوو دەدەن و ئەو پارەیە بۆ شوێنی خۆی دەگەڕێتەوە.




وشە - رامیار جەواد