له تاقیكردنه‌وه‌كاندا پزیشكان پێكهاته‌یه‌كیان دۆزیه‌وه كه به ته‌واوه‌تی رووخسار له زیبكه پاك ده‌كاته‌وه و كه‌سه‌كه له په‌ڵه ره‌ش و زیبكه‌ی گه‌وره و زه‌قه‌كانی سه‌ر پێست رزگار ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
quora" دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی به‌كارهێنانی ماسكێكی سروشتی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن پزیشكانی بواری جوانكاری پێست ئه‌نجام دراوه له‌ئه‌نجامدا پێكهاته‌یه‌كی سروشتیان دروست كرد كه هاوكاری پێست ده‌كات له نه‌هێشتنی زیبكه و په‌ڵه ڕه‌شه‌كانی سه‌ر رووخسار، بۆیه لێره‌دا باس له پێكهاته و شێوازی ئاماده‌كردنی ماسكه‌كه‌تان بۆ روون ده‌كه‌ینه‌وه:
پێكهاته‌كانی ماسكه سرووشتییه‌كه:
سێ كه‌وچكی گه‌وره له ئاردی له‌تكه نۆك.
دوو كه‌وچكی گه‌وره هه‌وێنی ماست.
نیو كووپ ئاو.
شێوازی ئاماده‌كردنی ماسكه سرووشتییه‌كه و شێوازی به‌كارهێنانی:
سه‌ره‌تا ئاوه‌كه گه‌رم بكه و بیخه‌ره ناو قاپێكی قووڵه‌وه دواتر ئاردی له‌تكه نۆكه‌كه و هه‌وێنی ماسته‌كه‌ی بۆ زیاد بكه و به‌جوانی بیشێله و لێی گه‌رێ تا به‌جوانی نه‌رم ده‌بێته‌وه، له‌مه‌وه ماسكه‌كه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌م ماسكه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، كه رۆژانه یه‌ك جار به‌كاری بێنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات به رووخسارته‌وو بێت و دواتر به ئاو بیشۆ، له‌مه‌وه ده‌بیته خاوه‌ن رووخسارێكی ساف و رزگارت ده‌بێت له په‌ڵه‌ی ره‌ش و زیبكه‌كان.