گه‌وره‌ترین گۆڕستانی پاسكیله كرێكانی دنیا ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی چین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه هیچ ڕێكخستنێكی گونجاو و فه‌رمی بۆ هه‌ڵگرتنی پاسكیله‌كانی ئه‌و وڵاته بوونی نه‌بوو، چین له پڕۆژه‌ی پاسكیلی كرێ په‌شیمان بوونه‌وه.
ساڵی پار 20 كۆمپانیای دروستكردنی پاسكیل له چین، ڕێككه‌وتن كه پڕۆژه‌ی لێخوڕینی پاسكیل به كرێ بكه‌نه‌وه، بۆیه هه‌ر یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه كۆمه‌ڵه پاسكیلێكی خسته ناو پڕۆژه‌كه‌وه.
پڕۆژه‌كه‌ش كه تایبه‌ت بوو به هاووڵاتییان، بۆ به‌كارهێنانی پاسكیل بوو كه چه‌ند بنكه‌یه‌كی وه‌ستانی پاسكیلیان دروست كرد، هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك بیویستایه پاسكیلێك به‌كار بهێنێت، ده‌یتوانی له ڕێی مۆبایله‌كه‌یه‌وه كۆدی پاسكیلێك وه‌ربگرێت و به‌كاری بهێنێت، هه‌ر له‌و ڕێیه‌شه‌وه پاره‌كه‌ی به ئۆنلاین ده‌دا، دواتر له هه‌ر بنكه‌یه‌كی تری پاسكیلی كرێ، پاسكیله‌كه‌ی به‌جێ بهێشتایه ئاسایی بوو، گرنگ ئه‌وه بوو بیگه‌ڕێنێته‌وه.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه و به‌كارهێنه‌رانی پاسكیل هێنده زۆر بوون گه‌یشتنه 19 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر، ژماره‌ی پاسكیله‌كانیش بێگومان به‌رز كرانه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد پابه‌ندبوون به یاساوه نه‌مێنێت و هاووڵاتییان یاسای به‌كارهێنانی پاسكیله‌كانیان پێشێل كرد، له هه‌ر كوێیه‌ك بیان ویستایه ده‌یان وه‌ستاند و به‌جێیان ده‌هێشت، به‌شێكی زۆریش له خه‌ڵكی ئاگاداری پاسكیله‌كان نه‌ده‌بوون و ده‌یانشكاند.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه له لایه‌ن شاره‌وانی چین و چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه ته‌واوی پاسكیله شكاوه‌كان له شوێنێكی دوور هه‌ڵگیران، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی وڵات ناشیرین نه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی پارێزراو هه‌ڵیان بگرن، به‌مه‌ش پڕۆژه‌ی به‌كارهێنانی پاسكیلی كرێ شكستی خوارد و دیمه‌نێكی ناشیرینیش به ناوی گۆڕستانی پاسكیله‌كانه‌وه بوو به په‌ڵه‌یه‌ك بۆ مێژووی وڵاته‌كه‌یان.