هاووڵاتییانی شارۆكه‌ی ئامێدی به شێوازی كورده‌واری و ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان، ده‌ستیان به دروێنه‌ی گیاكانی باخه‌كانیان كرد و بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن.
دروێنه‌كردنی گیا به به‌كارهێنانی داس و كه‌ره‌نتوو (ماڵه‌غان)، یه‌كێكه له كۆنترین نه‌ریته‌كانی كورد كه له كۆندا له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌كار هاتووه، تا ئێسته‌ش له به‌شێك له ناوچه‌كانی كوردستان وه‌ك ئامێدی، هاووڵاتییان بۆ په‌یداكردنی ئالیكی ئاژه‌ڵان، به‌و ڕێیه گیاكانیان دروێنه ده‌كه‌ن.
مسته‌فا حه‌مزه هاووڵاتییه‌كی شاره‌دیێ دێره‌لووكی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدییه به "وشه"ی راگه‌یاند: "هه‌ر چه‌نده دروێنه‌ی گیا به به‌كارهێنانی كه‌ره‌نتوو، ڕێیه‌كی كۆنه و بۆ ئێسته ئه‌سته‌مه، به‌ڵام بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان گونجاوه، بۆ ئێمه له داس باشتره، چونكه ڕۆژانه نزیكه‌ی 100 بۆ 150 گورزه‌ی گیا به كه‌ره‌نتوو ده‌دوورین، ئه‌مه‌ش شتێكی باشه و خێرایه".
به‌شێك له هاووڵاتییان وه‌ك بازرگانییه‌ك ئیشه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به كرێ دروێنه‌ی گیا و باخی ماڵان ده‌كه‌ن و بژێوی پێ په‌یدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته ئه‌و شوێنه‌ی كه گیای به كه‌ره‌نتوو پێ ده‌دوورن، شوێنێكی پان و ته‌خت بێت، به هیچ جۆرێكیش به‌ردی لێ نه‌بێت.
وشه_ نه‌وزاد هلۆری