توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه خواردنی گێزه‌ری ره‌ش چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌روه‌ها له چه‌ندان نه‌خۆشیی ده‌پارێزێت، به‌و پێیه‌ی چه‌ند پێكهاته‌ی گرنگی تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵیك ڤیتامین بۆیه كۆمه‌ڵیك سوود به‌ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
internal" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی گێزه‌ری ڕه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت، پزیشكان پسپۆڕ ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به رۆژانه خواردنی گێزه‌ری ڕه‌ش یان به‌كارهێنانی له زه‌ڵاته‌كانماندا، چونكه ئه‌م سه‌وزه‌یه گریگی زۆره بۆ جه‌سته و پێكهاته‌یه‌كی باشی تێدایه كه ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م سه‌وزه به‌سووده ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – گێزه‌ری ره‌ش له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت: گێزه‌ری ره‌ش به یه‌كێك له باشترین سه‌وزه‌كان داده‌نرێت بۆ نه‌هێشتنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو جه‌سته و زیادكردنی به‌رگری جه‌سته دژ به‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر دژه ئۆكسان كه به‌رپرسه له تێكشكاندنی ئه‌م خانه شێرپه‌نجه‌ییانه.
دووه‌م – له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ده‌تپارێزێت: یه‌كێك له‌و كاریگه‌رییه به‌سوودانه‌ی كه گێزه‌ری ڕه‌ش له‌سه‌ر جه‌سته هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه خانه‌كانی مێشك ده‌تپارێزێت له هه‌ر تێكچوونێك كه تووشی ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی ئه‌م گێزه‌ره وا ده‌كات مێشكت به ته‌ندروستی بمێنێته‌وه و تووشی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر نه‌بێت.