ئه‌مڕۆ بۆ رێگرتن له ده‌سه‌ڵاتى رووسیا، وڵاتانى ئه‌ندام له یه‌كێتیى ئه‌وروپا و هه‌ر شه‌ش وڵاتى به‌لكان له سۆفیاى پایته‌ختى بولگاریا كۆده‌بنه‌وه.
ئاژانسى
فرانس پرێس بڵاوى كردووته‌وه، كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دواى ئێواره خوانێك سه‌رانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا و سه‌رۆكانى هه‌ر شه‌ش وڵاتى به‌لكان كۆ ده‌بنه‌وه.
وه‌ك ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تى، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رێگرتنه له ده‌سه‌ڵاتى رووسیا كه ده‌یه‌وێ خۆى به‌سه‌ر وڵاتانى به‌لكان بسه‌پێنێ.
یه‌كێك له‌و خاڵه‌ى كه به‌ر له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆى دوور ده‌گرێت له بابه‌تى ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیى ئه‌وروپا، چونكه به‌رپرسانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێشتر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو تا ساڵى 2025 ئه‌ندامێتى به‌م وڵاتانه ده‌ده‌ن.
وڵاتانى به‌لكان، هه‌ر یه‌ك له مۆنیتینگرۆ، سڕبیا، بۆسنه، كۆسۆڤۆ، مه‌كدۆنیا و ئه‌لبانیا ده‌گرێته‌وه.
له وڵاتانى ئه‌وروپا ته‌نیا رێ به سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا نادرێت، چونكه ئه‌م وڵاته كه ئێسته خۆى رووبه‌ڕووى جیابوونه‌وه ده‌بێته‌وه، له ساڵى 2008 ئاماده‌نه‌بوو ددان به جیابوونه‌وه‌ى كۆسۆڤۆ بنێت له سڕبیا".
دۆناڵد تۆسك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له رۆژئاواى به‌ڵكان كۆ ده‌بینه‌وه كه 15 ساڵه كۆبوونه‌وه‌مان نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى تێڕوانینى ئه‌وروپا هه‌میشه له رۆژئاواى به‌لكان وه‌ك بژارده‌یه‌كى جیۆگرافى ستراتیجى ده‌مێنێته‌وه".