ڕێنوێنی بۆ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان

:: PM:06:41:17/05/2018 ‌
پزیشكێكی پسپۆڕ ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە لە یەكەمین ڕۆژی ڕەمەزان لەكاتی مەغریب هانا بۆ هەموو خواردنێك نەبەن، چونكە دەبێتە هۆكاری تێكچوونی گەدە و بەرز بوونەوەی فشاری خوێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی ئایار، ڕێبوار عەدۆ پزیشكی هەناو لە لێدوانێكی بۆ "وشە" هۆشدار بە هاووڵاتییان دا بەهۆی گرژبوونەوەی گەدە لە ماوەی 16 سەعات یەكەمین ڕۆژی ڕەمەزان پێویستە هاووڵاتییان لەفشار و نان خواردنی خێرا دوور بكەونەوە بۆ سەر گەدەیان.

ئەو پزیشكە دەڵێت، بەهۆی ڕانەهاتنی گەدە و نەخواردنی خواردن بۆ ماوەیی زۆر مرۆڤ ئەگەر فشار لەسەر گەدەی دروست بكات ئەوا دووچاری تێكچوونی تەندروستی و بەرز بوونەوەی فشاری خوێن دەبێت.

ڕێبوار زیاتر گوتی، داوا لە هاووڵاتیان دەكەم لەیەكەمین رۆِژ تا پێنج ڕۆژی یەكەم هەوڵدەن دەست پێكی خواردن و خواردنەوەیان بەشتێكی نیمچە شیرین بێت بۆ ماوەی چەند خولەكێكیش ئەگەر شتیشیان خوارد بە نان نەیخۆن، چونكە نان هەزم كردنی قوڕسترە لەچاو خۆراكە و شلمەنییەكانی تر.

ساڵانە لە یەكەمین ڕۆژی ڕەمەزان و یەكەمین ڕۆژی جەژن ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتی ڕوو لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن دەكەن بەهۆی تێكچوونی تەندروستییان.



وشە - رامیار جەواد