پۆلیسى به‌ریتانیا هۆشدارى به برازاكه‌ى میگان ماركل ده‌دات، چونكه له كاتى ئاهه‌نگگێڕانى به بۆنه‌ى رێوڕه‌سمى پوورى له‌گه‌ڵ شازاده هارى، به چه‌قۆ چووه‌ته یانه‌ى شه‌وانه.
له كاتى رێوڕه‌سمى ئاهه‌نگگێڕانى میر هارى شازاده‌ى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ میگان ماركل، ماركل كه‌سوكارى خۆى بانگهێشتى به‌ریتانیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له رێوڕه‌سمه‌كه به‌شداربن، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت دووكه‌س له خزمه‌كانى شازاده كێشه‌یان دروست كردووه.
به پێى راگهیانراوى پۆلیس برازاكه‌ى ماركل كه ناوى تیله‌ر دۆلییه، دره‌نگانى شه‌و به یاوه‌رى كه‌سێكى تر، به چه‌قۆوه چووه‌ته یانه‌كان، بۆیه پۆلیس بانگى كردووه و ئه‌م دوو كه‌سه‌ى ئاگادار كردووه.
سكاى نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پۆلیس ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابن، به‌ڵكو دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش ددانیان به‌وه ناوه چه‌قۆیان هه‌ڵگرتووه و یه‌كێكیشیان به خواستى خۆ جۆره پهمپێكى ده‌رمان پڕژێنى پێ بووه كه زۆرجار بۆ به‌رگریكردن به‌كار دێت.
میرى هارى و میگان ماركل له رێوڕه‌سمێكى شاهانه‌ى به‌ریتانیا، هاوسه‌رگیریان كرد.