له قاوه‌خانه‌یه‌كی تایله‌ند، میوانان پێڵاوه‌كانیان داده‌نێن و ده‌چنه ناو تابووته‌وه و پاڵ ده‌كه‌ون، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناو تابووته‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه تا تامێكی مردن بكه‌ن، دواتر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری قاوه‌خانه‌كه‌وه، قاوه‌یه‌كیان به خۆڕایی ده‌درێتێ.
له شاری بانكۆك پایته‌ختی تایوان، قاوه‌خانه‌یه‌ك له یه‌كی ئایاری ئه‌مساڵدا له لایه‌ن ترینا فوراكسا به ناوی "كید مای" كرایه‌وه كه قاوه‌خانه‌كه به‌وه ناسراوه كه تایبه‌ته به مردن، واته هه‌ر میوانێكی ئه‌و قاوه‌خانه‌یه ده‌بێت ماوه‌یه‌ك بڕواته ناو تابووتێك و پاڵ كه‌وێت، چاوه‌كانی دابخات و كه‌مێك بخه‌وێت یان هه‌ر پاڵ بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به مردن بكات، كه ئه‌مه‌ش فه‌لسه‌فه‌یه‌كی بووزییه‌كانه، دواتر بێته ده‌ره‌وه و قاوه‌یه‌ك بخواته‌وه.
به‌ڵام به ده‌گمه‌ن میوانانی قاوه‌خانه‌كه هه‌بن بتوانن ئه‌و شته تاقی بكه‌نه‌وه، هه‌ندێكیش له‌وانه‌ی تاقی ده‌كه‌نه‌وه، له شه‌رمی ئه‌وه‌یه كه نایانه‌وێت بڵێن ده‌ترسین، ده‌نا زۆربه‌یان ده‌ترسن و حه‌ز به تاقیكردنه‌وه‌ی تامی مردن ناكه‌ن.
دیكۆر و دیزاینی قاوه‌خانه‌كه زۆر كه‌له‌پوورییه، چه‌ند په‌یكه‌رێكی بوزا و ماسی وشككراو و تابووتی جۆراوجۆری تێدایه، كه سیمایه‌كی ته‌واو جیاواز و سه‌یری به قاوه‌خانه‌كه به‌خشیوه، ئه‌و تابووته‌ش كه هی تاقیكردنه‌وه‌ی مردنه، تابووتێكی سپییه و به ڕه‌نگی ئاڵتوونی ڕازێنراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه تامی مه‌رگ ده‌كات و به خۆڕایی قاوه ده‌خواته‌وه.
ڤیرانۆت ڕوجابرابا یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قاوه‌خانه‌كه ده‌ڵێ: "هه‌ر كه‌سێك ئه‌م مردنه تاقی بكاته‌وه و به‌و شێوه سروشتییه مردن بهێنێته به‌رچاوی خۆی، كه‌مێك ده‌ترسێت و كاتێك هه‌ڵده‌ستێته‌وه ده‌ست به كاری چاك ده‌كات، هێمن ده‌بێت و به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی ڕه‌فتاری جوان ده‌بێت، بۆیه به یه‌كێك له مرۆڤانه‌ترین كاره‌كانی داده‌نێین".
ناوی قاوه‌كانی وه‌ك دیكۆر و بیرۆكه‌ی قاوه‌خانه‌كه ترسناكن، بۆ نموونه قاوه‌كان بریتین له لاتێ بۆ ساڵێك مانه‌وه له تابووت‌دا، مۆكا بۆ مانگێك مانه‌وه و ئێكسپریسۆ بۆ ڕۆژی كۆتا، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره قاوانه‌شیان هه‌یه كه تایبه‌تن به خۆیان، بۆرن به مانای كوڕ، ئڵده‌ر به مانای پیر، بانیفۆل به مانای به ئازار و دێپ به مانای مردن.
تامی گه‌نجێكی 15 ساڵانه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه تابووتی مردنه‌كه‌ی له پێناو قاوه‌یه‌كی خۆڕایی تاقی كردووه‌ته‌وه، كاتێك هاته ده‌ره‌وه گوتی: "كاتێك له تابووته‌كه‌دا بووم، هه‌ستم ده‌كرد مردووم". زیاتر ڕوونی كرده‌وه و گوتی: "ناوه‌وه به‌رینه و تێیدا ئاسووده‌ی، به‌ڵام نه‌متوانی تێیدا بخه‌وم، چونكه هه‌ستم ده‌كرد مردووم، ئه‌مه‌ش وای لێ كردم هه‌ست به له‌ده‌ستدانی هه‌موو شت بكه‌م، بیریشم له‌وه ده‌كرده‌وه كه چیتر ناتوانم دایك و باوكم ببینم، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ستم به ته‌سكی شوێنه‌كه كرد و هاتمه ده‌ره‌وه، چونكه نه‌مده‌ویست له‌وێ بم".
سه‌رچاوه_
CNN