چه‌ند ڕۆژێكه پۆلیسی دهۆك و هاووڵاتییان به دوای "ئه‌یووب نه‌زیر و ڕێبوار عه‌بدولخالق" دوو هاووڵاتیی بێسه‌روشوێن ده‌گه‌ڕێن كه تا ئێسته هیچ هه‌واڵێكیان نییه، خێزانه‌كانیان به دوای دۆزینه‌وه‌یاندا عه‌وداڵ بوون.
سه‌میر كوڕی ئه‌یووب نه‌زیری 80 ساڵه، هاووڵاتیی شاره‌دێی شیلادزێی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدییه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاندووه كه له سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانه‌وه باوكی دیار نه‌ماوه، ته‌واوی خێزانه‌كه‌یانی دوودڵ و بێ ئومێد كردووه، هه‌موو شوێنێكی گومان لێكراویشی بۆ گه‌ڕاون به‌ڵام نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
بۆیه پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ پۆلیس و هاووڵاتییه‌كانی تری ناوچه‌كه‌یاندا، به‌رده‌وام خه‌ریكی گه‌ڕانن، به‌ڵام هیچ هه‌واڵێكی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه له ڕێی ماڵپه‌ڕی "وشه"وه داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌واڵێكیان لێی هه‌بوو یارمه‌تییان بده‌ن، پێوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بكه‌ن. "07504607223"
هه‌روه‌ها دوێنێ گه‌نجێكیش به ناوی ڕێبوار عه‌بدولخالق كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه، له دۆڵی نه‌هله‌ی سه‌ر به شاره‌دێی دینارته دیار نه‌ماوه، تا ئێسته هیچ هه‌واڵێكی نییه، بۆیه كه‌سوكاره‌كه‌ی داوا ده‌كه‌ن كه هه‌ركه‌س زانیاری هه‌بوو، پێوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بكات و ئاگاداریان بكاته‌وه. "07504670337"
ئامێدی / نه‌وزاد هلۆری