منداڵێكی ئه‌مه‌ریكی له ته‌مه‌نی چوار مانگی‌دا له‌دایك بوو، بۆیه پزیشكان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ده‌مرێت و چیتر له ژیاندا نامێنێت، كه‌چی پێشبینییه‌كه‌یان به هه‌ڵه‌دا چوو و به ته‌ندروستییه‌وه مایه‌وه و گه‌وره بوو.
له نه‌خۆشخانه‌ی سانت پیته‌ر له چێرتسی ئه‌مه‌ریكا، منداڵێك له شازده‌م هه‌فته‌ی ته‌مه‌نیدا واته چوار مانگی‌دا هاته دنیاوه و له سكی دایكی هاته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش پزیشكانی تووشی شۆك كرد، هه‌ر بۆیه واده‌ی مردنیان دوو ڕۆژ دوای له‌دایكبوونه‌كه‌ی بۆ دانا و به دایكیان گوت، كه مه‌حاڵه بمێنێته‌وه.
سه‌ره‌تا كێشی منداڵه‌كه ته‌نیا 378 گرام بوو، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌قه‌د دۆلكه‌یه‌كی ئاو خواردنه‌وه قورس بوو و زۆر لاواز بوو، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی پێوه‌ی دیار بوو كه هێشتا گه‌وره‌بوونی ماوه و دروست نه‌بووه.
هه‌ر بۆیه دایك و باوكیشی خۆیان بۆ مردنی منداڵه‌كه‌یان حازر كرد، كه‌چی منداڵه‌كه پزیشكه‌كان و خێزانه‌كه‌ی و هه‌موو دنیای به‌وه شۆك كرد، كه له‌ناو شووشه و چاودێری پزیشكیدا زۆر باش به‌رگه‌ی گرت و هیچ كێشه‌یه‌كی دروست بوونی نه‌ما، تا ئێسته‌ش منداڵه‌كه ده‌ژی و خۆشبه‌ختییه‌كی زۆری هێناوه‌ته ناو خێزانه‌كه‌یانه‌وه.