ژنێكی هیندی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له ته‌نیشت منداڵه ساواكه‌ی نوستبوو، نیوه شه‌و كه خه‌به‌ری بووه‌وه هه‌ستا شیری به منداڵه‌كه‌ی دا و بۆ به‌یانییه‌كه‌ی پێكه‌وه مردن.
پۆلیسه‌كانی هیندستان ڕوونیان كرده‌وه، ژنێكی هیندی كاتێك نیوه‌شه‌و خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه، ڕاسته‌وخۆ شیری به منداڵه ساواكه‌ی داوه و هه‌ستی به‌وه نه‌كردووه كه له كاتی خه‌ودا مار پێوه‌ی داوه، بۆیه به شیره‌كه‌ی منداڵه‌كه‌شی ژه‌هراوی كردووه.
كاتێك به‌یانییه‌كه‌ی خۆی و منداڵه‌كه‌ی دۆخیان تێك چووه، گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام هه‌ر له ڕێدا هه‌ردووكیان ته‌ندروستییان زۆر ناجێگیر بووه و به ژه‌هراویبوونه‌كه مردوون.
كاتێك پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌یان كردووه، مارێكیان بینیوه له ژوورێكی تر ڕای كردووه، بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ش له گومانه‌كه‌یان، جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌یان پشكنیوه و شوێنی گازی ماریان پێوه بینیوه، بۆیه یه‌كلا بوونه‌ته‌وه كه دایكه‌كه به گازی ماره‌كه ژه‌هراوی بووه و منداڵه‌كه‌ش به شیره ژه‌هراوییه‌كه‌ی دایكی.
شایانی باسه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هیندستان ڕێژه‌یه‌كی زۆر مار بوونی هه‌یه و هه‌مووشیان ژه‌هراوین، ساڵانه نزیكه‌ی 46 بۆ 100 كه‌س به هۆی پێوه‌دانی ماره‌وه به شێوازی جۆراوجۆر گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.