پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی خانوویه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی شار هه‌بوو، جار جاره بۆ سه‌ردان ده‌چووه ناوی و لێی ده‌ژیا، به‌ڵام له كۆتا جاردا كه چه‌ند ڕۆژێك به‌جێی هێشت، هاته‌وه سه‌ردانی بكات به‌ڵام خانووه‌كه‌ی لێ دزرابوو.
رۆجه‌ر بنیگه‌نتۆن پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی دانیشتووی ویلایه‌تی به‌نسلڤانیایه، ساڵی 2017 له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌و خانووه‌ی نزیك دارستانه‌كه‌ی كڕیوه، جار جاره بۆ سه‌ردان چووه‌ته ئه‌وێ و تێیدا ژیاوه، زۆرینه‌ی شته گرنگه‌كانی ژیانیشی بردووه‌ته ئه‌وێ.
دووی ئایاری ئه‌مساڵ، ئه‌و پیاوه بۆ گه‌شتێكی كورتخایه‌ن خانووه‌كه‌ی به‌جێ هێشتبوو، به‌ڵام كاتێك له 10ی هه‌مان مانگدا گه‌ڕابووه‌وه خانووه‌كه‌ی له‌وێ نه‌مابوو، ته‌نیا چه‌ند ورده شتێكی ناو ماڵه‌كه‌ی نه‌بێت كه له‌سه‌ر زه‌وی به‌جێ هێڵرابوون.
ڕۆجه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه شته‌كانی ناو ماڵه‌كه‌ی له خانووه‌كه خۆی گرنگترن، ڕاسته نرخیان ته‌نیا هه‌زار 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، به‌ڵام به لای ئه‌وه‌وه گرنگن و هه‌موو شتێك ده‌كات تا به‌ده‌ستیان بهێنێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنه‌كه و ماڵه‌كه‌ی نه‌بینیوه، ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه و له دیارنه‌مانی خانووه‌كه‌ی ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش له‌و كاته‌وه تا ئێسته خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت دزه‌كه ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌سێكیان تا ئێسته نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.