ئاگاداری كڕینی ئەم جۆرە گۆشتە بن
قایمقامییەتی ناوەندی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی بڵاو بوونەوەی جۆرە گۆشتێك لە بازاڕەكاندا وریایی دەداتە هاووڵاتییان و داوایان لێ دەكات خۆیان لە كڕینی بە دوور بگرن.
ئەمڕۆ یەكشەم 27ی ئایار/ مایۆ، قایمقامییەتی ناوەندی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاندووە، بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە بازاڕ كردن زۆر دەبێت و چەندان جۆر كاڵای باش و خراپ دەخرێنە بازاڕاوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن لەكاتی كڕینی هەر كەلوپەلێك.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەگەر گۆشتتان بینی لە بازاڕەكاندا و بلقی سپی بچووكی لەسەر دروستبووە خۆتان لە كڕینی دوور بخەنەوە، چونكە گۆشتەكە بەم كیسە(cyst) هێلكانەی بەكتریا پیس بووە كە لە كاتی خواردنیدا ئەگەری تووشبوونی كەسەكەی هەیە بە نەخۆشی سیل و كێشە بۆ كۆئەندامی هەرس دروست دەكات.
قایمقامییەتی هەولێر دووپاتی دەكاتەوە كە ئەم جۆرە كیسانە بە كوڵاندن لەناو ناچن، بەڵكو پێویستە ئەم جۆرە گۆشتە یەكسەر بسوتێنرێ و لەناو ببرێ.
ئەوە لەكاتێكدایە كە لیژنەكانی چاودێری بازاڕ لەلایەن قایمقامییەتی هەولێرەوە بەردەوامن لە چاودێری كردنی كەلوپەلی ماوە بەسەرچوو لە بازاڕەكاندا.
وشە -
سهرخێڵ هاشم