توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی توێكلی میوه‌كان فڕێ نه‌ده‌ین به‌و پێیه‌ی چه‌ندان دژه ئۆكسید له‌ناو توێكڵی میوه‌دا هه‌یه و سوودمه‌نده بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه بە فڕێنەدانیان دەتوانن سودی لێوه‌ربگرن.
لێرەدا ئاماژە بەچەند جۆرە میوەیه‌ك ده‌كه‌ین كه توێكڵه‌كانیان سوودی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
سێ‌و، ماده‌ی فیتۆ كیمیاوی دژه شێرپه‌نجەی تێدایه و توێژەران دەریدەخەن سوودەکانی په‌ڵكی سێ‌و86% له خودی سێ‌و زیاتره.
خه‌یار، په‌ڵكی خیار له ماده‌ی سیلیكا پێكهاتووه كه ده‌بێته هۆی زیندوو بوونه‌وه و درەوشانەوەی پێست و رێگه له چرچ بوون ده‌گرێت، هاوكات په‌ڵكی خه‌یار یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ دابه‌زینی كێش.
باینجان، په‌ڵكی باینجان 400 میلیگرام ناسۆلینی تێدایه و رێگه له زیان گەیاندن بە خانه‌كانی مێشك ده‌گرێت و هەڵگری 250 گرام پوتاسیۆمه كه بەرگری دەکا له گیرانی ماسولكه‌كان، هەروەها 15 میلی گرام مه‌گنیسیۆمی تێدایە كه بۆ خانه‌كانی پێست پێویستە.
كێوی، ماده‌ی كیمیاوییه‌كانی په‌ڵكی كێوی ده‌بێته هۆی رێگری كردن له دروستبوونی بەکتریای مەترسیدار لە ناو جه‌ستەی مرۆڤدا.
پرته‌قاڵ: په‌ڵكی پرته‌قاڵ لیمۆنینی تێدایه و دژه تیشكی سه‌رووی وه‌نه‌وشه‌ییه و خواردنی په‌ڵكی پرتەقاڵ زۆر بەسوودە و ئەگەری تووشبوون به شێپرپه‌نجه‌ی پێست تا 32% كه‌م ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: sabah