دوای ئه‌وه‌ی له كۆنفرانسێكدا باس له هاتنی IOS 12 كرا ئه‌وه‌یش روون كرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ هاتی ئه‌م ڤێرژنه نوێیه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
theverge" ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی IOS 12 خرایه ڕوو كه بریتین له‌مانه، وه‌ك له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌م ڤێرژنه نوێیه به‌ڕێژه‌ی له %40 خێراتره له ڤێرژنی IOS 11، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م ڤێرژنه به‌رده‌ست ده‌بێت وه‌ك چۆن ڤێرژنی IOS 11 به‌رده‌ست بوو واته له ئایفۆن ئێس پێنجه‌وه تا ده‌گاته ئایفۆن ئێكس، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه به‌رچاو بخه‌ین كه له‌وانه‌یه ئایفۆن پێنج ئێسه‌كه خاو بكاته‌وه بۆیه باشتر وایه نه‌كرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش "SCREEN TIME"ه كه له ڕێیه‌وه ده‌توانین كات بۆ به‌كارهێنانی ئاپ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یارییه‌كان دابنێین، سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێت، ئه‌م سكرین تایمه زۆر به‌سووده بۆ منداڵان كه له ڕێیه‌وه دایك و باوكان ده‌توانن كاتی دیاریكراو دابنێن بۆ ئیش پێكردن به مۆبایله‌كانیان دابنێن، كه له یه‌ك سه‌عاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و كاتێك كاته‌كه ته‌واو بوو شاشه‌ی ئایفۆنه‌كه ده‌كوژێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تری تێدایه وه‌ك "GROUPED NOTIFICATIONS" كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌و تێبینییانه كۆ ده‌كاته‌وه كه بۆت دێت و رێكیان ده‌خات به‌شێوازێكی جوان، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر كه بۆ رووپێوی به‌كار دێت "MEASURE APP" ه و ده‌توانی به به‌كارهێنانی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه رووبه‌ر و پێوانه‌ی هه‌موو ته‌نێك دیاری بكه‌ی.