توێكڵی لیمۆ پڕە لەپێكهاتەی دروستی خۆراكی وەكو كانزا و ڤیتامین و ریشاڵ كە چەندان سوود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و یارمەتی چاكبوونەوەی خانەكان دەدات لە كاتی نەخۆشیدا، بەڵام هیچ كات بیر لە بەكارهێنانی توێكڵەكەی ناكرێتەوە بۆیە لێرەدا باس لە گرنگترین سوودەكانی لیمۆ دەكەین .
یەكەم: تەندروستی ئێسك، توێكڵی لیمۆ یارمەتی باشتركرنی تەندروستی ئێسك دەدات، بڕێكی زۆر ڤیتامین C ، كالیسیۆمی تێدایە كە یارمەتی باشتربوونی ئێسك دەدەن. هەروەها توێكڵی لیمۆ ڕێ لە نەخۆشییەكانی ئێسك دەگرێت وەكو هەوكردنی جومگەی رۆماتیزمی، كەمپتەوی ئێسك، هەوكردن.
دووەم: تەندروستی چاو، كارۆتەنۆیدس دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A لەناوەوەی لەش، هەروەها یارمەتی چاوەكان دەدات بە دروستی بمێننەوە و مەترسییەكانی هەوكردن كەم دەكاتەوە. توێكڵی لیمۆ پڕە لە كارۆتەنۆیدس كە تەندروستی چاو باشتر دەكات.
سێیەم: تەندروستی دڵ باشتر دەكات، توێكڵی لیمۆ دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم، كالیسیۆم كە یارمەتی خاوبوونەوەی ماسوولكەكانی دڵ دەدات و ڕێ لە دروستبوونی پەستانی خوێن دەگرێ، ڕیشاڵ و بۆیەی تێدایە یارمەتی بەڕێوەبردنی پەستانی خوێن دەدات و كۆڵیسترۆڵی LDLی زیانبەخش كەم دەكاتەوە.
چوارەم: دابەزاندنی كێش، توێكڵی لیمۆ و ئاوی لیمۆ یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدەن، بەهۆی بوونی پێكهاتەیەكی ناسراو كە بە "پێكتەن" ناسراوە و لەتوێكڵی لیمۆدا هەیە و بەرپرسە لە توانەوەی چەوری زیادەی لەش.