لە هەموو ماڵێكدا ئەم ژەهرە هەیە و هەستی پێ ناكرێت

:: PM:10:05:07/06/2018 ‌
پزیشكێك ئاشكرای دەكات جۆرە ژەهرێك لە ماڵەكانی كوردستان هەیە خەڵكی هەستی پێناكەن و بەردەوامن لە خواردنی، بۆیە پێویستە هۆشیار ببنەوە لەو كەلوپەلە ژەهراوییان.

ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی حزەیران/ یۆنیۆ، ساڵح عومەر ئاغا پزیشكی هاناو بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمساڵ لەلایەن ڕێكخراوە جیهانییەكان گرنگی زۆر بە هۆشیار كردنەوەی هاووڵاتییان درا لە بواری ژینگە و بە تایبەت بەكارهێنانی بوتڵی پلاستیك لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆر باوە.

ئەو پزیشكە دەڵێت، سێ‌ جۆر بوتڵی پلاستیك هەیە ئەگەر لەبنی بوتڵەكە نووسرابوو pet1 یان p1 واتە یەك جار بەكاری بێنە، ئەگەر نووسرابوو 7 pvc یان pc واتە مادەكیمیایەكە تێكەڵی خۆراك ببێت ژەهراوی دەبێت و كێشەی تەندروستی دروست دەكات، ئەگەر 5 pp واتە چەند جارێك بەكار بێنەوە بە مەرجێ تەنیا ئاوی سارد بێت.

ئەو پزیشكە هۆشداری دا لەو جۆە بوتڵانە ئێستە لە بەشێكی زۆری كارگەكانی هەرێمی كوردستان بەكاردێت و پێویستە بەرپرسانی ڕێی لێبگرن و بیكەن بە شووشە، چونكە ئەو بوتڵانە ژەهراوین.

ساڵانە لەڕۆژی جیهانی ژینگە گفتوگۆ و چلاكییەكان لەسەرانسەری جیهان لە بوارێك دەخرێتەڕوو ئەمساڵیش بە گوتەی ئەو پزیشكە بۆ دوور كەوتنەوە بووە لە دەبەی پلاستیك یان بوتڵی.



وشە - رامیار جەواد