سێ‌ چارەسەری ئاسان بۆ ڕێگری لە وشكبوونەوەی دەست

:: AM:10:40:10/06/2018 ‌

ئەگەر دەتەوێت دەستەكانت نەرم بێت، زۆری تەمەنی پێوە دیار نەبێت و لەو كرێم و ماددە كیمیایانە دوور بكەویتەوە كە بۆ نەرمكردنەوەی دەستەكانت بەكاری دەهێنیت، لەبری ئەوەی دەستەكان نەرم بكەنەوە دەبنە هۆی دروستبوونی توێكڵی دەست و زیاتر وشكبوونەوەی، لێرەدا باس لە سێ‌ پێكهاتەی گرنگ دەكەین كە یارمەتی نەرمكردنەوەی دەستەكان دەدەن.

یەكەم: ئاڤۆگادۆ ، جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە و زۆر گرنگە بۆ تەندروستی لەش و پێست و قژ، تەنیا پێویستت بە یەك ئاڤۆگادۆ دەبێت لەگەڵ كەوچكێكی چا ئاوی رێحانە، هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە بیدە لە دەستەكانت بە جوانی دەستەكانتی پێ بشێلە تا نەرم دەبێتەوە پیسی دەستەكانت لا دەبات.

دووەم: لیمۆ و شەكر، نیو كوپ شەكر لەگەڵ كوپێك زەیتی زەیتوون تێكەڵ بكە ئاوی دوو لیمۆی بۆ زیاد بكە و بیكە دەفرێكی قەپاتەوە و رۆژانە دەستەكانتی پێ‌ چەور بكە.

سێیەم: شلیك لەگەڵ هەنگوین، دوو كەوچك هەنگوین لەگەڵ یەك دانە تووی فەرەنگی یان شلیك تێكەڵ بكە، پاشان دەستەكانت بەم گیراوەیە تەڕ بكە و بۆ ماوەی 5 خولەك بیشێلە و دواتر بەئاو بیشۆ.



وشە - ئاوات ئازاد