له‌گه‌ڵ هه‌بوونی نزیكه‌ی 700 ملیار دۆلار پشكی جیاواز له بازاڕه‌كانی توركیا، به‌ڵام وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره داده‌نرێن بۆ سه‌ر سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ئه‌نكه‌ره.
ڕاپۆرتێك له پێگه‌ی
al-monitor بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا نووسراوه، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو سه‌ردانی له‌نده‌نی كرد، له لێدوانێكدا وه‌به‌رهێنه‌رانی دنیای خسته بێ هیوایی و شۆكه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه بانكی ناوه‌ندی توركیا نرخی قازانجه‌كانی بۆ دوو ئه‌وه‌نده زیاد كرد به‌مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی نرخی لیره، هاوكات له 23ی ئایار تا 27ی حوزه‌یران، كاردانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ یاساكانی یارییه‌كه وا ده‌كات ئه‌نكه‌ره پشت به ئابووری دنیا ببه‌ستێت، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژوورێكی بچووك بۆ یاریكه‌ره سیاسییه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه بهێڵێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاكانی له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی له‌نده‌ن، ئه‌ردۆغان ڕای گه‌یاند كه شه‌ڕ ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی قازانجه‌كان، هه‌روه‌ها ئامانجه‌كانی له به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی به‌دی ده‌هێنێت، ئه‌مه‌یش له یاسانی ئابوورییه‌وه ڕێ پێدراوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه له هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی توركیا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
هاوكات به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كان، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر بازاڕه‌كانی دراو دانا، نرخی لیره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و نزمترین نرخی تۆمار كرد له مێژوودا، له به‌رانبه‌ردا نرخی دۆلار بۆ زیاتر له 4.9 لیره به‌رز بووه‌وه، له 23ی ئایار، بانكی ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ناكاوی ئه‌نجام دا و تێدا نرخی قازانجه‌كانی بۆ 16.5% به‌رز كرده‌وه و نرخی لیره به‌رانبه‌ر 4.6 دۆلار جێگیر بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌مه به‌س نه‌بوو بۆ وه‌ستاندنی گرژییه‌كانی بازاڕ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌نكه‌ره، له كۆتاكانی ئایاردا، محه‌مه‌د سیمسك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كه سه‌رپه‌رشتیاری ئابووری وڵاته‌كه‌یه، هه‌روه‌ها موراد ستینكایا سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌نكه‌ره گه‌ڕانه‌وه له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی به وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه بده‌ن كه بانكی ناوه‌ندی له توانایدایه نرخی قازانجه‌كان به‌رزتریش بكاته‌وه له داهاتوودا.
له سێی مانگی حوزه‌یران دا، په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ئابووری توركیا ئاماری زیانه‌كانی مانگی ئایاری بڵاو كرده‌وه كه به 1.6% هه‌ژمار كرا له ماوه‌ی مانگێك، هه‌روه‌ها 12.2% له ماوه‌ی ساڵێك، به‌ڵام زیادبوونی نرخه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران كه ماوه‌ی 12 مانگی خایاند جێی مه‌ترسی بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیانه‌كان بۆ 15% ده‌كرا له چه‌ند مانگی داهاتوو، دوای ئه‌مه بانكی ناوه‌ندی قسه‌كانی به‌جێ هێنا و نرخی قازانجه‌كانی له 300 خاڵه‌وه بۆ 425 خاڵ زیاد كرد.
ئایا زیادكردنی نرخی قازانجه‌كان ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی به لیره‌ی توركی، یان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری توركیا ده‌بێت؟، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كاریگه‌ری زیادكردنی نرخه‌كان له یه‌كه‌م جاردا سنووردار بوو، هه‌روه‌ها تا هه‌فته‌ی ڕابردووش نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر 4.5 لیره بوو، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش بانكی ناوه‌ندی ڕای گه‌یاند ئه‌مه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانییه‌وه بووه، هه‌روه‌ها زۆر له شاره‌زایان پێیان وایه زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی كه وه‌به‌رهێنان له پشكه‌كانی لیره ده‌كه‌ن چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دۆلار بكڕن به‌ر له ده‌رچوونیان له توركیا.
ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌ی ئێسته ڕووبه‌ڕووی ئه‌ردۆغان بووه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی گفتوگۆ له له‌نده‌ن دروست ببێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره له حاڵه‌تێكدا نییه ئێسته كێبه‌ركێی ئابووری وڵاتان بكات و دژی یاسا ئابوورییه‌كانی دنیا بجووڵێته‌وه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێسته حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره كه‌وته سه‌ر هێڵی سوور و بازاڕه جیهانییه‌كانیش به‌رده‌وامن له گۆڕانكارییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا توركیا ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی یاساكان پێچه‌وانه بكاته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، به‌سه‌یركردنی ئاستی ئابووری ئه‌نكه‌ره به‌رانبه‌ر دنیا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دروستبوونی پێوه‌ندی بازرگانی ئه‌نكه‌ره و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له‌ژێر فه‌رمان و كۆنتڕۆڵی ئه‌ردۆغاندایه، به‌ڵام به‌رده‌وام مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه وڵاته‌كه‌ی داگیر بكه‌ن له ڕێی بازرگانی ئابوورییه‌وه، له ساڵی 2003، كاتێك ئه‌نكه‌ره به‌ته‌واوی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتی به‌ڕێوه ده‌برا كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، بۆیه نرخی بازرگانی ده‌ره‌كی وڵاته‌كه به 116 ملیار دۆلار خه‌مڵێنرا كه ده‌كاته 36%ی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆی وڵاته‌كه، دوای چه‌ند ساڵێك توركیا بووه ئه‌و وڵاته‌ی كه به‌رده‌وام به‌رهه‌مه‌كانی له له وڵاتانی ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرد، به‌مه‌یش سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی ڕ‌اكێشا به‌مه‌یش له ساڵی 2017، قازانجه‌كانی له بازرگانی وڵاتانی ده‌ره‌وه گه‌یشته 391 ملیار دۆلار.
پێ ده‌چێت پشكه‌كانی ئابووری توركیا و سه‌نه‌داتی دارایی وڵاته‌كه شوێنێك نه‌هێڵنه‌وه بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌ردۆغان، له كاتێكدا كه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌ته‌كه‌ی كێبه‌ركێیه‌تی، هاوكات به‌گوێره‌ی شاره‌زایانی له‌نده‌ن، ڕژێمی ئه‌ردۆغان و لیستی ئاك پارتی ناتوانن فێڵ له یاسای یارییه ئابوورییه‌كان بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.